له هه‌رێم ئه‌نجومه‌نی مافی به‌كاربردن داده‌مه‌زرێندرێت
سواره عه‌زیز به‌ڕێوبه‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم له‌لێدوانێكیدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پاراستنی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رێكخستنیان و دورخستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی خراپ له هاووڵاتیان، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم ئه‌نجومه‌نی پاراستنی مافی به‌كاربردن داده‌مه‌زرێنێت، ئه‌ركی سه‌ره‌كی بریتی ده‌بێت له‌ڕێكخستنی بازاڕه‌كانی هه‌رێم، هه‌ر كه‌لوپه‌لێك بێته هه‌رێم چاودێری ده‌كات و هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش تووشی زیان بێت ده‌توانێت سكاڵا تۆمار بكات لای ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌و قه‌ره‌بووش ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت زیانی به‌ركه‌وتووه .
وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی سكاڵا لای ئه‌م ئه‌نجومه‌نه تۆمار ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌له یان خواردنه‌ی زیانی گه‌یاندووه به هاووڵاتییه‌كه، ئه‌وا كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه دادوه‌ری ده‌بێت، ده‌شتوانێت سزا بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌بنه هۆی زیانگه‌یاندنه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دروستكردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه، چه‌ند وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیدار له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا وه‌ك ئه‌ندام بوونیان ده‌بێت، وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ و گواستنه‌وه، هه‌روه‌ها ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیش ئه‌ندام ده‌بن تێیدا، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری باشتری هه‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كانی.