سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، گفتوگۆ كرا له باره‌ی په‌یوه‌ندیی یه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌و جۆره‌ی كه خزمه‌تی به‌رژه‌وندی هاوبه‌شی هه‌ر دوولا ده‌كات و له‌م رووه‌وه باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ستایشی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئه‌زموونه‌كه‌شی به نموونه دانا له گشت ناوچه‌كه‌دا و رایگه‌یاند كه گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به چاوێكی پڕ رێزه‌وه سه‌یری ئه‌و ئه‌زموونه ده‌كات و پاراستنی سه‌قامگیرییه‌كه‌شی جێی بایه‌خی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا له باره‌ی دوایین پێشهاتی سیاسیی له عیراق و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه دووچاره‌ی بۆته‌وه و له‌م رووه‌وه‌ش ئاماژه به‌و هه‌وڵه چڕ و پرانه كرا كه به ئامانجی هێمن كردنه‌وه‌ی باری ئێستای عیراق و كاركردن بۆ زه‌مینه سازیی كه‌ش و هه‌وایه‌كی سیاسیی له بار بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتمانیی به‌رفراوانی نێوان هێز و كوتله سیاسییه‌كانی عیراق ده‌درێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كه و دووپاتیشكرایه‌وه كه عیراق پێویستی به ته‌باییه‌كی نیشتمانیی و بنیاتنانی شه‌راكه‌تێكی نیشتمانیی راسته‌قینه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
ئه‌مه‌و له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا بیروڕا سه‌باره‌ت به دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌كه و ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه تا ئێستا چاره‌سه‌رنه‌كراون ئاڵوگۆڕكرا.