غه‌لیون: هه‌موو مافه‌كانی كورد له‌سوریا مسۆگه‌رده‌كرێت
بورهان غه‌لیۆن له‌كۆنفرانسی \"دۆستانی سوریا\"" كه له‌وڵاتی تونس به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا كۆتاییهات، كورده‌كانی ئه‌و وڵاته شوناسی دووباره‌ی خۆیان به‌ده‌ستده‌هێنه‌وه‌و ئه‌و شوناسه‌ش به‌ڕه‌سمی ده‌ناسرێت و به‌شداری له‌به‌ڕێوه‌چوونی وڵات ده‌كه‌ن و سوریای پاش ئه‌سه‌دیش به‌شێوه‌ی نامه‌ركه‌زی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بارگه‌و بنه‌ی بپێچێته‌وه، ئه‌وا سیستمی سیاسی نوێی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرنانه‌و به‌شێوه‌ی نامه‌ركه‌زی ده‌بێت و داموده‌زگا لۆكاڵییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌بێت له‌ڕاپه‌راندنی كاره‌كانی خۆیان.
بورهان غه‌لیون سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا سه‌باره‌ت به‌پێگه‌و جێگه‌ی كورد له‌سوریا وتی: شوناسی كورد به لای ئێمه‌وه جێگه‌ی رێزه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كان رێز له‌كورد ده‌گرن و گه‌ره‌نتی مافه‌كانی ئه‌وان وه‌ك هاووڵاتی سوریا ده‌ده‌ن و له‌به‌رچاوی ده‌گرن و رێز له‌مافی كورد ده‌گیرێت و رۆڵێكی سه‌ره‌كییان ده‌بێت له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشتمانێك كه خه‌ونی پێوه ده‌بینن، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ره‌ب و كورد له‌سوریا وتی: له‌ڕاستیدا شوناسی عه‌ره‌ب و شوناسی كورد له‌سوریا دژ به‌یه‌ك نین و هه‌موویان له‌به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌كسانن و هیچ جیاوازییه‌كیان نییه‌و له‌حكومه‌تی داهاتووی سوریا عه‌ره‌ب و كورد هیچ جیاوازییه‌كیان نابێت.
پاش سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌سوریا، ناوچه كوردنشینه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌دژی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شدارییه‌كی چالاكیان هه‌بووه له‌خۆپیشاندانه‌كان، پێویسته بوترێت كورده‌كانی سوریا خوازیاری به‌ڕه‌سمی ناسینی مافه‌كانیانن له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه‌و له‌و پێناوه‌شدا خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی دیمه‌شق ئاماده نیه دان به‌مافی كورد دا بنێت و به‌وته‌ی چالاكانی كورد زیاتر له 300 هه‌زار كورد له‌و وڵاته بێبه‌ریكراوه له‌پێدانی پێناس، هه‌رچه‌نده تائێستا سه‌رژمێرییه‌كی ئه‌وتۆ بۆ كه‌مینه‌كانی ئه‌و وڵاته نه‌كراوه، به‌ڵام پێده‌چێت نزیكه‌ی 4 ملیۆن كورد له‌و وڵاته‌دا بژین."