ئاییندەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکگرتوو
نێچیرڤان بارزانی
هه‌موومان كه پێكه‌وه له نیشتیمانێكدا ده‌ژین، هه‌رچه‌ند بیروڕا و به‌رنامه‌ی جیاوازمان هه‌بن، له ئه‌نجامدا كه ده‌كه‌وینه دووڕیانی پێشخستنی وڵات و به‌رده‌وامی كێشه‌كاندا، ده‌بێ له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا كه پێشخستنی وڵاته‌كه‌مانه یه‌ك بگرینه‌وه.
هەر لەو چوارچیوەیەشدا تەواو بڕوام بەوەیە زوو یان درەنگ پەیوەندیی نێوان پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتوویی ئیسلامیی کوردستان دەگەرێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بۆیەش پێویستە هەرچی زووە باری گرژی و ئاڵۆزی ئێستا بەجێبهێڵن.
رووداوەكانی زاخۆ و دهۆك شتێكی وەها نین بتوانن ئەم دوو لایەنە لە یەك داببڕن، چونكە هەردوو لامان وەك حزب و لایەنەكانی دیكە لە چوارچێوەی یاسادا كار دەكەین، جگە لەوەیش ئامانجی هاوبەشی زۆر كۆمان دەكەنەوە.
ئەو رووداوانە بێگومان نەخوازراو بوون، بۆ هەموو لایەکمان ناخۆش بوون، جێگەی نیگەرانیی گەلی کوردستان بوون بە گشتی، بەڵام ئێستا وای دەبینین کە ئاڵۆزیی دۆخەکەمان بە جێ هێشتووە، ئێستا کاتی ئەوەیە بە هێمنی و بە مەنتیقی و لە روانگەی بەرژەوەندیی باڵای کوردستانەوە بەرنامە بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەکی ئاسایی و تەندروست لەسەر بنەمای لەخۆبووردن دابنێین و خۆمان بۆ قۆناغە گەشەکانی ئاییندە ئامادە بکەین.
لێکۆڵینەوەی ئەو لیژنە تایبەتەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری پێکهێنانی دابوو، گەیشتووەتە چەند ئەنجامێک و کەموکوڕی لایەنەکانی دیاری کردووە.
لەلایەکی دیکەشەوە ئەوەندەی پەیوەندی بە پارتیی دیموکراتی کوردستانەوە هەیە، نە لە ئێستا و نە لە ئاییندەدا بە دروستی نابینین هەندێ بەرپرسی حکوومەتی یانیش حزبی لەخۆوە رەفتار بکەن، هەر بۆیە بەر لە هەموو کەسێک روو لە بەرپرسانی دەکەم کە لە ئاڵۆزترین کات و بارودۆخەکانیشدا پابەندی یاسا بمێننەوە و هەیبەتی حکوومەت و ناووبانگی دیموکراسی و پیکەوەژیان لە کوردستاندا بە کردەوەی یاساشکێنانە نەشێوێنرێن، بەڵکو دەبێ بەرپرس و ئەندامانی پارتی پێش هەمووان رێز لە بەرژەوەندیی وڵات و مافی یاسایی هاووڵاتیان و حزبەکان بگرن.
وەکوو لە کاتی رووداوەکان گوتم و ئیستاش دووبارەی دەکەمەوە، سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە کردەوەیەکی نادروست و نایاسایی دەزانین، ئەوەیش سیاسەتی پارتی نەبووە و نییە. بە خۆشحالیشەوە لە کاتی خۆیشیدا هەندێ لە بەپرسانی یەکگرتوو لە پارێزگای دهۆک ئاماژەیان بەو راستییە دا کە دڵنیان ئەوە سیاسەتی پارتی نییە.
بەداخەوە ئەو رووداوانە بە پەلاماردانی ماڵ و موڵکی کۆمەڵێك هاووڵاتی دەستیانپێکرد، ئەوەیش بە نارەوا دەزانین، ئیتر ئەو هاووڵاتیانە سەر بە هەر بروا و پێکهاتەیەکی گەلی کوردستان بن.
حکوومەت بەرپرسە لە پاراستنی ئاساییش وماڵ و موڵکی تایبەتی هاووڵاتیان و موڵکی گشتی و حکوومەت، هەروەها دەبێ پاریزەری فرەحزبی بێت کە بنەمایەکی بنچینەیی ئەزموونی هەرێمی کوردستانە لە یەکەم رۆژی دامەزراندنییەوە. هەر لەو چوارچێوەیەشدا هەموو حزبە مۆڵەتدراوەکانیش دەبێ پابەندی یاساکان بن، وەکو حزبی مەدەنی. هەر لەو روانگەیەیشەوە دەڵێین کە دەبێ رێز لە بەهاکانی گەلەکەمان بگرین و هەستی هیچ لایەنێک بریندار نەکەین.
وا بزانم تاکوو ئێرە گرفتەکان روون و ئاشکران، ئێستاش نامانەوێت رێگە بدەین ئاسەواری رووداوی بەو شێویە هەتا هەتایە، تەنانەت ماوەیەکی درێژیش باڵ بەسەر باری سیاسیی هەرێمی کوردستاندا بکێشن.
یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان لایه‌نێكی سیاسیی مۆڵه‌تداری یاسایی كوردستانه، چه‌ندین ساڵه به‌شداره له په‌رله‌مانی كوردستاندا، به‌شداری له حكومه‌تی كوردستاندا كردووه، چه‌ندین جار به لیستی هاوبه‌ش له ته‌ك پارتی و یه‌كێتی و حیزبه‌كانی دیكه‌دا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێراقی كردووه، هه‌روه‌ها له كاتی پێكهێنان و به‌ڕێوه‌بردنی كابینه‌ی چواره‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا به‌شداری له حكوومه‌تدا كرد و به‌و شێوه‌یه‌ش تاوه‌كو راده‌یه‌كی زۆر به‌شدار بوو له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری پارچه‌بوونی ئیداری و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، من خۆم وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و كاتی حكوومه‌ت هه‌میشه ئه‌وه‌م له یاده و داوا له ئه‌ندامانی پارتی و یه‌كگرتووش ده‌كه‌م كه ئه‌و وێستگه هاوبه‌شانه‌ی نێوانمان له بیر نه‌كه‌ن، كه ئه‌و وێستگانه زۆر زیاترن له ناكۆكییه‌كان. كه وا بێ یه‌كگرتوو هاوكار و هاوخه‌باتی پارتی و حیزبه كوردستانییه‌كان بووه و با كه‌سمان ئه‌وه له بیر نه‌كه‌ین.
ئێستاش ئێمه ئاماده‌ین په‌یوه‌ندیی دۆستانه و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ره‌وپێش ببه‌ین و شانبه‌شانی لایه‌نه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كانی دیكه خزمه‌تی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین.
بە لەبەرچاوگرتنی ئامانجە گەورەکانی گەەلکەمان هیچ هۆکارێک یان پاساوێک نابینین بۆ بەردەوامبوونی کەشوهەوای گرژی و ئاڵۆزی، بەڵکو دەبێ هەموو لایەک هەوڵ بدەین زوو بە زوو ئەوم هەلومەرجە نائاساییە چارە بکەین و تێپەڕێنین، چونکە ئەرکی زۆر گەورەترمان لەپێشە، بۆ ئەو مەبەستەیش گەلی کوردستان چاوەڕوانی یەکڕیزی و تەبایی هێزە سیاسییەکانییەتی.
پارتی رێز له ماف و ئازادیی كاری هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیی نیشتیمانی خاوه‌ن مۆڵه‌ت و یاسایی ده‌گرێ، چ له كابینه‌كانی حكوومه‌ت به‌شدار ببن، یاخود له ریزی ئۆپۆزسیۆندا بن.
پێویستە یەکتر قبووڵ بکەین، بەپێی توانا باری یەکتر هەڵبگرین و پشوودرێژ و لەخۆبردوو بمێنینەوە، ئەوەیش بەتایبەتی لەو قۆناغەدا لە هەموو کات پێویستترە، بۆیەیش وەک ئەرکێکی نیشتمانی نابێ هیچ لایەکمان خۆمان لەوە دوور بگرین.
كێشه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییی كوردستان هێشتا ماوه و نه‌بڕاوه‌ته‌وه، هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد چاوی له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌موو كورد هێز له به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێ. رووادوگه‌لی تووند و خێرای وڵاتانی دوور و ده‌وروبه‌رمان، بارێكی تازه‌یان هێناوه‌ته پێشه‌وه، كه به گشتی ئیجابین و له به‌رژه‌وه‌ندیی داهاتووی مه‌سه‌له‌ی گه‌له‌كه‌مانن. ئێستا له‌و سه‌رده‌مه‌ی بووژانه‌وه‌ی هێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌دا له پێناو ئازادی و دیموكراسیدا، ده‌رفه‌تێكی زۆر گونجاو ره‌خساوه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له پێناو ئازادی و گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی. ئه‌وه ده‌رفه‌تێكی تازه‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان، ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته بكه‌ین كه نه‌وه‌ی داهاتوو گله‌ییمان لێنه‌كات، ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ دانه‌به‌زاندنی وره‌ی گه‌له‌كه‌مان، كه هه‌رێمی كوردستان چه‌قی وره‌به‌رزی هه‌موو كورده.
ئێمە چ وەک پارتی، یان وەک کابینەی نوێی حکوومەت، چاوەروانی گەرانەوەی باری تەبیعی پەیوەندی هەردوو لاین، ئومێدەوارین ئیتر بەرەو دۆخێکی کراوەتر و گەشتر بڕۆین. بێگومان ئەوەیش بەندە بە خواست و ئیرادەی هەموو لایەک، گرنگیش ئەوەیە یەکتر قبووڵ بکەین، جیا لە پێگە و قەوارە و بروڕای هەر لایەنێک، ئێمە گەشبینین کە بەرە و قۆناغیکی بەرزتر دەڕۆین و، کوردیش دەگاتە ئاستێکی بەرزتر.
هه‌ربۆیه‌ش دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه له چوارچێوه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه، پاراستنی یاسا و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه به‌رزه‌كانی گه‌ل، ئاماده‌ی گفتوگۆ و هاوكاری هه‌موو لایه‌نێكین. سه‌رئه‌نجام كوردستان وڵاتی هه‌موومانه، كێشه‌ی كوردیش په‌یوه‌سته به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه، به تاكه حیزبێك یان تاكه كه‌سێك به‌ڕێوه ناچێت، پێویستی به پشتگیری و هاوكاری جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان و هه‌موو هێز و لایه‌نه نیشتیمانییه‌كانه. ئه‌مڕۆش له هه‌موو رۆژ زیاتر رۆژی ئه‌و هاوكارییه‌یه.