له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری 3 كه‌س شه‌هید و زیاتر له 25 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
به‌پێى لێدوانى به‌رپرسانى ئه‌منى له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا زیانێكى زۆر مادى به ئۆتۆمبێلى پۆلیس و هاووڵاتیان گه‌یشت و ژماره‌یه‌ك خانوو و دوكانى نزیك له رووداوه‌كه‌ش دارمان و لێكۆلینه‌وه‌ش له‌و رووداوانه به‌رده‌وامه و هێزه‌كانى پۆلیسى كه‌ركووكیش توانیان به‌بێ زیان؛ بۆمبێكى چێنراو له شارۆچكه‌ى داقووق پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى دوو بۆمبى دیكه‌ى چێنراویش له سنورى شاره‌دێى ره‌شاد ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس برینداربوو و له شارۆچكه‌ى دووز خورماتووش به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئتۆمبێلێكى چێنراو كه باره‌گاى كۆمیته‌ى یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كردبووه ئامانج شه‌ش هاووڵاتى به‌سه‌ختى برینداربوون و زیانێكى زۆرى مادیشى به‌شوێنى رووداوه‌كه گه‌یاند: هه‌ر سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو به نارنجۆكى ده‌ستى هێرشیان كرده سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى شاره‌دێى سلێمان به‌گ و دوو پۆلیسى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌یان شه‌هید كردوو و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن و دووئه‌ندام و سێ كارمه‌ندی دیكه‌یان به‌سه‌ختى بریندار كردوو و دواتریش برینداره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شارۆچكه‌ى دووز خورماتوو كران .
هه‌ر ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسى دا لیوا جه‌ماڵ تاهیر به‌رێوه‌به‌رى گشتى پۆلیسى پارێزگاى كه‌ركووك تیشكى خسته سه‌ر رووداوه ئه‌منیه‌كانى ئه‌مرۆ و هاووڵاتیانى شارى كه‌ركووكى دڵنیا كرده‌وه كه ره‌وشى ئه‌منى كه‌ركووك له‌باره و هێزه‌كانى ئه‌منى كه‌ركووك رێوشوێنى توندوتۆڵیان گرتۆته به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.