عەرەبەکان بە نیازن فڕۆكەخانەی كەركووك بۆ ناحیەی رەشاد بگوێزنەوە
ئه‌ندامی لیستی عه‌ره‌بیی پارێزگای که‌رکووک له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، (محه‌ممه‌د خدر جبوری) به ئاژانسی په‌یامنێری گوت: \"دەبێت فڕۆكەخانەی مەدەنی لە ناو شاری كەركووك نەبێت چونكە رێنمایی فڕۆكەخانە دەبێت 25كم لە ناو شار دوور بێت ئەوەیش بەپێی یاسای فڕۆكەخانە، ناحیەی رەشاد باشترین شوێنە.\""
(جبوری) گوتیشی لە ساڵانی هەشتاكان لە ناحیەی رەشاد فڕۆكەخانەی سەربازی هەبوو، ئه‌م فڕۆکه‌خانه‌یه پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە.
(جبوری) هه‌روه‌ها گوتی: هەرچەند (مالیكی) و وەزارەتی گۆاستنەوە رەزامەندییان نیشان داوە بۆ ئەوەی فرۆكەخانەی كەركووك بكرێتە مەدەنی، بەڵام ئەوە گونجاو نییە و ناوچەیەكی سەربازییە.
ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك (فوئاد كوێخا حوسێن)، تایبەت بە ئاژانسی پەیامنیری گوت (نووری مالیكی)-ی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بە رەسمی رەزامەندیی نیشان داوە بۆ گواستنەوەی فرۆكەخانەی حوریەی شاری كەركووك.
گوتیشی \""ئیمە بە هیچ جۆریك رازی نابین فرۆكەخاكە بگوێزرێتەوە بۆ ناحیەی رەشاد، چونكە \""ڕەشاد\""، شوێنیكی نەگونجاوە.\""
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیستی برایه‌تی، روونی كردەوە كە \""فرۆكەخانەی سەربازیی كەركووك هیچ بودجەیكی ناوێت. تەنها پێویسته لە وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ وەزارەتی گواستنەوە، بگوازرێته‌وه. لەسەر بودجەی پارێزگای كەركووك دەتوانین پیداویستییەکانی بۆ دابین بکەین.\""
دوای ئەوەی هێزەكانی ئەمه‌ریكا لە عێراق كشانەوە، فڕۆكه‌خانەی سەربازیی كەركووك رادەستی سوپای عێراق كرا و ناكۆكی لە نێوان پۆلیس و سوپا دروست بوو، به‌ڵام (نووری مالیكی) وەك فەرماندەی هێزەچەكدارەكانی عێراق رەزامەندیی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ربڕی که فڕۆکه‌خانه‌که له‌ژێر ده‌ستی به‌شی سه‌ربازی بێته ده‌ر و راده‌ستی به‌شی مه‌ده‌نی بکرێته‌وه."