كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەكێتی باس لە پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم ناكرێ

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەكێتی باس لە پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم ناكرێ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی بۆ ئاشكراكردنی پاڵاوكی سەرۆك و جێگری سەرۆكی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیش باس لەوە دەكا كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پڕكردنەوەی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم ناكرێ.

كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتیی هەریەك لە مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆسرەت رەسوول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سەڵاحەدین دەستی پێ كرد.

سەرباز هەورامی بەرپرسی نووسینگەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی رای گەیاند، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە پرسی ئاڵوگۆڕكردن و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە\".

ئەوەشی ئاشكرا كرد \""پاڵاوكی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكوومەت نێچیرڤان بارزانیی جێگری سەرۆكی پارتییە، بەڵام تا ئێستە بە شێوەیەكی رەسمی لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە كاندید نەكراوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێ لەم كۆبوونەوەیەكدا بارزانی بەشێوەیەكی رەسمی بپاڵێوێ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان\"".

\""دوای ئەوەی بەشێوەیەكی رەسمی نێچیرڤان بارزانی كاندید دەكرێ بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەتی نوێ، بارزانی دەست بە ئەنجامدانی وتوێژەكان دەكات لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێی حكوومەت\"" هەورامی گوتی.

لای خۆیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە(ئاكانیوز)ی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتیدا باس لە پڕكردنەوەی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناكرێ كە ماوەی دوو ساڵە بە بەتاڵی ماوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئەرسەلان بایز پاڵاوكی یەكێتییە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كوردستان."
Top