له هه‌ولێر كۆرِبه‌ندی بازرگانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد
كۆرِبه‌نده‌كه له هۆڵی سه‌غد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو.
سینان چه‌ڵه‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێم له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند \"هه‌رێمی كوردستان ده‌رگه‌ی چوونی بۆ ئه‌ورووپا له رێگه‌ی وڵاتی توركیا بووه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا \""كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی بازرگانی نێوان توركیا و كوردستان به ئاراسته‌یه‌كی به‌رزی بكه‌ینه‌وه، ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌كی توركی بۆ كوردستان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئالوگۆرِی بازرگانی نێوانمانه\"".
زافر چاغلایان وه‌زیری بازرگانی توركیا له وته‌یه‌كدا له كۆرِبه‌نده‌كه‌دا رایگه‌یاند \""ئێمه دوێنێ به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشتنینه هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداری كردن له‌و كۆرِبه‌نده، كه شانده‌كه‌مان نێزیكه‌ی 200 كه‌س له خۆ ده‌گرێ\"".
وتیشی \""له میانی ئه‌و كۆرِبه‌نده‌شدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بزنسمانانی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانمان له‌رووی بازرگانی و ئابوورییه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه‌ببه‌ین، ئێواره‌ی ئه‌مرِۆش سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین كه ئامانجانه له نێزیكه‌وه هه‌موو شاره‌كانی كوردستان ببینین بۆ ئه‌وه‌ی ئالوگۆرِه‌كانی بارزگانی نێوانمان پێش بخه‌ین\""."