نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی

نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی
پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرای کرد، \"نێچیرڤان بارزانی\"" جێگری سه‌رۆکی پارتی، ره‌زامه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی.


ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه:



\""ئه‌مڕۆ رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ رێككه‌وتی 17/1/2012 به‌رێز نێچیرڤان بارزانی به‌ فه‌رمی ره‌زامه‌ندیی خۆی ده‌ربڕی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كابینه‌ی حه‌وته‌م دا. هه‌ر له‌ پێناو ئاڵوگۆڕی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا رۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ رێككه‌وتی 19/1/2012 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌به‌سترێن.\""



جعفر ئێمینكی

گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

17/1/2012"
Top