سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هارى ڤان بۆمل ئه‌ندامى په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا ده‌كات
له دیدارێكدا ، به‌رێز هارى ڤان بۆمل له ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دواو كه كاركردنى زیاتره بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتانى جیهان دان به كۆمه‌ڵكوژى ئه‌نفال و كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه وه‌ك تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى و جینۆساید دابنێن و كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى نوێنه‌رایه‌تى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان بۆ كونسوڵگه‌ریى هه‌میشه‌یى و هاندانى كۆمپانیاكانى هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ى كارى وه‌به‌رهێنانى له هه‌رێمدا بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانى سوپاسى به‌رێز هارى ڤان بۆملى كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه ده‌یدات له پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا و پشتگیری خۆیشى بۆ دووپاتكرده‌وه له سه‌رخستنى كار و چالاكیه‌كانى.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى عیراق و ته‌نگژه‌ى ئه‌م دواییه‌ى كه دووچارى بۆته‌وه بیر‌و بۆچوون ئاڵوگۆڕكران و سه‌رۆك بارزانى _ش دووپاتیكرده‌وه كه چاره‌سه‌رى ئه‌م ته‌نگژه‌یه به پابه‌ند بوون به ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه ده‌بێت .