نه‌ینه‌وا.. ژماره‌یه‌ك كوردی شه‌به‌ك شه‌هیدو بریندار ده‌بن

نه‌ینه‌وا.. ژماره‌یه‌ك كوردی شه‌به‌ك شه‌هیدو بریندار ده‌بن
ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی به‌مینڕێژكراو له‌خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ شه‌هیدو برینداربوونی 15 كه‌س لێكه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ PUKmedia راگه‌یاند:ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی غه‌دیری سه‌ربه‌ناحیه‌ی به‌رته‌له‌ روویداوه‌و له‌ئه‌نجامدا 5 كه‌س شه‌هیدبوون و 10ی تریش برینداربوون و سه‌رجه‌میشیان له‌ كوردی شه‌به‌ك بوون.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ به‌گه‌یشتنی سوپا بۆشوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌، ئۆتۆمبیلێكی تری به‌مینرێژكراو ئاشكراكراوه‌و دواتر هه‌وڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی دراوه‌.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكیش رایگه‌یاند كه‌ له‌نێو شه‌هیدو برینداره‌كاندا ن و منداڵ هه‌یه‌.
Top