ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی (نێچیرڤان بارزانی)یان بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت هەڵبژارد

ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی (نێچیرڤان بارزانی)یان بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت هەڵبژارد
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ دووشەم بە سەرپەرشتیی سەرۆكی پارتی مەسعوود بارزانی لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین بەڕێوە چوو، سەرچاوەیەك لە كۆبوونەوەكەوە ڕای گەیاند، نێچیرڤان بارزانی هاتە كاندیدكردن بۆ پێكهێنانی كابینەی حەوتەمی حكوومەتی هەرێم.

لە بەیاننامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووە كەوا لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە گۆڕینی پۆست و بەرپرسیاریەتییەكان لەناو حكوومەت و پەرلەمان هاتووەتە كردنەوە.

سەرچاوەیەكی بەشدار لە كۆبوونەوەكە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند كەوا \"لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی هاتووەتە ڕاسپاردن بۆ پێكهێنانی كابینەی حەوتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان\""."
Top