حكوومەتی داهاتوو بەرنامەی ئۆپۆزیسیۆن لەخۆ دەگرێت

حكوومەتی داهاتوو بەرنامەی ئۆپۆزیسیۆن لەخۆ دەگرێت
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان(فازڵ میرانی)، رایگەیاند كە تاكە كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت (نێچیرڤان بارزانی)ـیە و پارتی كار دەكات بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتوو حكوومەتی هاووڵاتی بێت.\" گوتیشی بۆ ئەوەی حكوومەت حكوومەتی خەڵك بێ‌ دەبێ‌ پرۆژەیەكی نیشتمانیی فراوانیان هەبێ.‌
بەپێی لێدوانی (میرانی) كە لە هەفتانەی \""ڕووداو\"" ژمارەی ئەمڕۆدا بڵاو بووەتەوە، كارنامەی حكوومەتی داهاتوو \""بەرنامەی ئۆپۆزیسیۆنیش لەخۆ دەگرێت.\""

لەبارەی كاندیدەكانی یەكێتیشەوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكوومەت و وەزارەتەكان، سكرتێری پارتی گوتی \""ئێمە هیچ تەحەفوزێكمان نییە، بەڵام دەبێ‌ هەردوو لامان لەسەر كاندیدەكانی پارتی و یەكێتی رازی بین، جێگری سەرۆكی حكوومەت دەبێ‌ بە دڵی پارتی بێ‌ و سەرۆكی حكوومەتیش بە دڵی یەكێتی بێ‌.\""

هەر لەو چوارچێوەیەدا بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمەڵی ئیسلامی (تۆفیق كەریم)، بە ئاژانسی پەیامنێری گوت كە لە كۆبوونەوەی دوێنێماندا لەگەڵ جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و شاندی مەكتەبی سیاسییان، كە چوونمان وەڵامدەرەوەی سەردانی مەكتەبی سیاسیی پارتی بوو لە ڕابردوودا.

(كەریم) گوتی لە كۆبوونەوەدا هەموو شتێك واردە و داوا لە ئێمە كرا لەبارەی بەشداریكردن یان نەكردنەوە لە حكوومەتی داهاتوودا، بەڵام تا ئێستایش كۆمەڵی ئیسلامی ڕای پێشووی هەیە. گوتیشی كە ئەوان وەك ئۆپۆزسیۆن پاكێجەكانیان بە بنەما گرتووە."
Top