گەورەتیرۆریستێک لە کەرکووک دەستگیر کرا

گەورەتیرۆریستێک لە کەرکووک دەستگیر کرا
لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە ناحیەی ریاز، 14 گومانلێکراو و داواکرا و دەستگیر کران کە \"تیرۆریستێک\""یان لە نێودایە.
بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا زو ناحییەکانی کەرکووک عەمید (سەرحەد قادر) بە ئاژانسی پەیامنێری گوت: پاش ئەوەی هەفتەر رابردوو زیاتر لە 10 بۆمبی لکێنراو لەو ناوچەیە تەقێنرانەوە، بڕیارماندا هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین ئەنجام بدەین و، توانیمان /14/ گومانلێکراو و داواکرا و دەستگیر بکەین کە یەکێکیان \""تیرۆریستێک\""ـی گەورەیە و پلەیەکی سەربازیی بەرزی لەو ناو \""تیرۆریستەکان\""ـدا هەیە.\""

ئەم هەڵمەتی گەڕان بە دوای تیرۆریستاندا ئەمڕۆ/5ـی بەیانی لە لایەن پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک بە هاوکاری و هەماهەنگیی هەواڵگریی کەرکووک و بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانەکان و هێزەکانی سوپای عێراق، لە ناحیەی ریاز ئەنجام دراوە.

بە گوتەی عەمید (سەرحەد قادر)، لە هەڵمەتەکەیاندا دەستیان بەسەر چوار بۆمبی لکێنراو، 200 مەتر وایەر، 3 کلاشینکۆف و کۆمەڵکێک بڵاوکراوەدا گرتووە.
لە کاتی بەئەنجامگەیاندنی ئەو هەڵمەتەدا بۆمبێک تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە."
Top