به‌رهه‌م ساڵح: تا ئێستا یه‌كێتی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی كوردستانی دیاری نه‌كردووه
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌م له شاری هه‌ولێر ، به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند \"تا ئێسته یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاندیده‌كانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم دیاری نه‌كردووه.
روونیشیكرده‌وه \"" ئێمه پێمان وایه ده‌ست و ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات شتێكی ئاساییه و ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێكه‌وتنێكمان هه‌یه كه 2 ساڵ به 2 ساڵ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ئالوگۆرِ بكرێ\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا \""دووپات له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ناكرێ ئه‌م وڵاته ئه‌مرِۆ یان سبه‌ی كاره‌كان بكرێ،ه‌حكومرِانی كردن ئه‌ركێكی گه‌وره‌یه، پێویسته زوو به زوو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی بكرێته‌وه، به تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی ژیانی خه‌ڵك و پرسی بوودجه له به‌رچاو بگیرێ، منیش هه‌موو پشتیوانییه‌كی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌م\"".
له باره‌ی سازدانی كۆنگره‌ی نیشتمانی له عێراق، ساڵح رایگه‌یاند \""ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه دووپات كردنمانه له له سه‌ر سسته‌می سیاسیی له عێراق به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق له سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و پێكه‌وه‌ژیان\""."