داڵاس.. ره‌وه‌ندی کوردى دژی كارەساتەكەی شرنا‌خ خۆپیشاندان دەكەن
سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌که به که‌وتنی 35 لاوی کورد ده‌ستیپێکرد وه‌ک هێمایه‌ک بۆ 35 قوربانیيه‌که‌ی کاره‌ساته‌که، دواتر ئاماده‌بووان به شه‌کاندنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان و ئه‌مریکاو هه‌ڵگرتنی چه‌ندین دروشمی جیاجیا به سه‌نته‌ری شاری داڵاس- دا سوڕانه‌وه.
جگه‌له ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆیان بۆ خانەوادەی شه‌هیده‌کان و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌که‌یان له باکوری کوردستان، ئاماده‌بووان له دروشمه‌کانیاندا داوای هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌یان له خۆرئاوا به گشتی و ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی کرد، دواتر چه‌ندین وتار خوێندرانه‌وه، که دڕنده‌یی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کاره‌ساته‌یان بۆ ئاماده‌وبوان روونکرده‌وه‌وبه داگیرساندنی 35 مۆم کۆتایی به خۆپشاندانه‌که هات.
جێی ئاماژەیە یه‌که‌مینجار چه‌ندین هاووڵاتی ئه‌مریکی شان به شانی کوردانی ئه‌و شاره به‌شداری خۆپیشاندانه‌که بوون و به جۆش و خرۆشه‌وه داواکاربوون، نه‌ك ته‌نها وڵاته‌که‌یان رێبگرێت له دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره کاره‌ساتانه، به‌ڵکو هاوکار و پشتیوانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بێت بۆ گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌یيه‌کانی.
-PUKmedia