كوَنگره‌ی ناساندنی تاوانه‌كانی رژێم له له‌نده‌ن ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و سێ روَژ ده‌خایه‌نێ
ئه‌و كوَنگره‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی مافی مروَڤی عیراق به هاوكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ده‌زگای شه‌هیدانی عیراق و ده‌زگای لێپێچنه‌وه و داپه‌روه‌ری ساز كراوه و سێ روَژ ده‌خایه‌نێ
كاره‌كانی كوَنگره‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بوَ گیانی پاكی شه‌هیدانی ده‌ستی رژێمی پێشوو ده‌ستی پێكرد و هه‌ڵسورێنه‌ری كاره‌كانی باڵیوزخانه‌ی بریتانیا له له‌ندن له وته‌ی به‌خێرهێناندا به‌گرنگه‌وه‌ی باسی له به‌ستنی ئه‌و كوَنگره‌یه كرد و هیوای خواست ببێته ده‌ست پێكێكی باش بوَ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی تاوانه‌كانی رژێم و دانانی دونیا به‌و تاوانانه‌دا تاكو مافی قوربانیانی بوَ كه‌س و كاره‌كانیان دابین بكرێت.
راشی گه‌یاند كه یه‌كێ له بنه‌ماكانی ناساندنی هه‌ر كه‌یسێكی له‌سه‌ر ئاستی دونیا پێویستی به پێوه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی هه‌یه
دواتر فلیمێك نیشاندرا به‌ناونیشانی له سێداره‌دانی گه‌ڵ كه وه‌زاره‌تی مافی مروَڤی عیراقی ئاماده‌یان كردبوو باسی له به‌شێك له‌و تاوانانه ده‌كرد كه ده‌رحه‌ق به گه‌لانی عیراق ئه‌نجامی داون
پاشان محمد شه‌یاع سودانی وه‌زیری مافی مروَڤی عیراقی له وته‌یه‌كدا باسی له پێویستی به‌ستنی ئه‌و كوَنگره كرد و ئامانجه‌كانی روون كرده‌وه,
هه‌روه ئاماژه‌ی به پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد بوَ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو كه ده‌رحه‌ق به گه‌لانی عیراق ئه‌نجامی داون رایگه‌یاند كه دوای ئه‌و كوَنگره‌یه به‌رنامه‌سازی بوَ به‌ستنی چه‌ند گوَنگره‌یه‌كی هاوشێوه ده‌كه‌ن له ژماره‌یه‌ك له ولاتانی بیانی و عه‌ره‌بی
هیوای خواست ئه‌و كوَنگره‌یه ببێته ده‌ست پێكێكی باش بوَ دانانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌و تاوانانه‌ی كه به ده‌رحه‌ق به گه‌لانی عیراق ئه‌نجامی داوه
وه‌زیری مافی مروَڤی عیراقی ئاماژه‌ی به به‌شێك له‌و تاوانانه‌كرد , باسی له‌وه كرد كه سه‌رده‌مانێك دونیا له ئاست ئه‌و تاوانانه بێده‌نگ بوو به‌لام ئێستا و دوای روخانی رژێمی له‌ناچوو بوَ دونیا له رێگای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گوَره به‌كوَمه‌ڵه‌كانی ئاگاداری ئه‌و تاوانانه بوو.
له‌لایه‌ن خوَیه‌وه وه‌زیری كاروباری شه‌هیدا و ئه‌نفال كراوان ماموَستا ئارام ئه‌حمد له وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رحه‌ق به گه‌لانی كوردستان كراوان به وردی تیشكی خسته سه‌ر برِیاره‌كانی دادگای بالای تاوانه‌كانی عیراق كه كه‌یسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵبجه و كوَمه‌ڵ كوژی بارزانیه‌كانی و كورده فه‌یلیه‌كانی به تاوانی كوَمه‌ڵك كوژی ناساندوه و په‌رله‌مانی عیراقیش به‌هه‌مان شێوه ,
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ده‌ست خوَشی له رێكخه‌رانی ئه‌و كوَنگره كرد و سوپاس گوزاری گه‌لی وكوردستانیشی پێراگه‌یاندن
پاش ئه‌وه له فلیمێكدا به‌ناوی تاوانه‌كان له وێنه‌دا پێشكه‌ش كرا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ئاماده كرابوو باسی له سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه ده‌كرد كه ده‌رحه‌ق به گه‌لانی كرودستان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ئه‌نجام دراوه.
دواتی به‌رێز سه‌عد كاتع به‌رێوه‌به‌ری گوَره به‌كوڵه‌كان له وه‌زاره‌تی مافی مروَڤی عیراقی له دوتوَی لێكولینه‌وه‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر گوَره به‌كوَمه‌ڵه‌كانی عیراق و ئه‌وانه‌ی كه تاكو ئێستا هه‌ڵدراونه‌ته‌وه ئاماده بوانیش پرسیاری پێویستیان ئاراسته‌ی لێكه‌ڵه‌ره‌وه كرد
له كوَتایی دانشتنی یه‌كه‌می كوَنگره‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له محمد شیاع سودانی وه‌زیری مافی مروَڤی عیراقی و ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشانگای تایبه‌ت به‌تاوانه‌كانی رژێمی پێشویان كرده‌وه
له دانیشتنی دوای نێوه‌روَی روَژی یه‌كه‌می كوَگره‌كه‌شدا شێروان حه‌یده‌ری له وته‌یه‌كدا به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست خوَشی له به‌ستنی كوَنگره‌كه كرد هیوای خواست كه سه‌ركه‌وتوو بێت له به‌ده‌ست هێنانی دانپێنانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌و تاوانانه‌ی دژ به گه‌لانی عیراق و كوردستان ئه‌نجام دراوه
پاشان خاڵد شوانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لێكولینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش كرد كه تایبه‌ت بوو به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویستن بوَ به نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی تاوانه‌كانی ده‌ستی رژێم , تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ناویه‌تی بوَ ئه‌م بابه‌ته.
پاشان له‌یلا خه‌فاجی به نوێنه‌رایه‌تی ده‌زگای حه‌كیم لێكولینه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رحه‌ق به ژنانی عیراق ئه‌نجام دراوه و چه‌ند بابه‌تێكی به نمونه هێنایه‌وه
له روَژی دووه‌می كوَگره‌كه‌ش چه‌ند لێكولینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێ سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی رژێم له‌وانه لێكولینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌رێز سالار محمود ئه‌ندامی په‌ره‌له‌مانی كوردستان
برِیارشه له روێژی سێیه‌می كوَگره‌كه‌ش به ده‌ركردنی به‌لاغی كوَتایی كوَنگره‌كه كوَتایی بێت