په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه حكومه‌تی توركيا ده‌كات
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی په‌كه‌كه، داوای له كادیر و خه‌ڵكانی سه‌ر به‌و پارته كردووه له هه‌ر شوێنێكی توركیا بن، له دژی حكومه‌تی ئاكه‌په بوه‌ستنه‌وه و زیانیان پێ بگه‌یه‌نن.
په‌كه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی ئاكه‌په له دژی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی ئه‌و حزبه و سیاسه‌تی قڕكردنی كورد و ده‌ستگیر كردن و تۆمه‌تبار كردنیان، سنوره‌كانی تێپه‌ڕاندووه و به‌و سیاسه‌ته‌ش حكومه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت كێشه‌ی كورد له توركیا نه‌هێڵێت، ئه‌مه‌ش ده‌خاته ئه‌ستۆی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی ناو حكومه‌تی ئاكه‌په.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی په‌كه‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر ره‌وشی كورد له باكوری كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت: كێشه‌ی كورد له توركیا گه‌یشتۆته قۆناغێك كه ناتوانرێت كپ بكرێت، هه‌روه‌ك ئاماژه به‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌كات له كوشتن و گرتنی خه‌ڵك و راپێچ كردنیان بۆ زیندانه‌كان، له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا په‌كه‌كه داوا له كادیر و رێكخستنه‌كانی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی ئاكه‌په راپه‌ڕن و له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت زیانی گه‌وره‌یان لێبده‌ن.