وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماری توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له ساڵی رابردوو ده‌خاته‌روو
كورده عومه‌ر به‌رِێوه‌به‌ری گشتی به دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند \"له ساڵی 2011 دا له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان جۆره‌ها توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان تۆمار كراوه، به به‌راوردیش له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو حاڵه‌ته‌كان كه‌می كردووه\"".
روونی كرده‌وه \""له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان 43 حاڵه‌تی كوشتن، 44 حاڵه‌تی خۆكوشتن، 228 حاڵه‌تی سووتان، 123 حاڵه‌تی خۆسووتاندن، 990 حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان، 109 حاڵه‌تی توندوتیژی سیكسیی دژ به ئافره‌تان تۆمار كراوه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا له هه‌ولێر \"" 23حاڵه‌تی كوشتن، 9 حاڵه‌تی خۆكوشتن، 84 حاڵه‌تی سووتان، 37حاڵه‌تی خۆسووتاندن، 168 حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان، 18 حاڵه‌تی توندوتیژی سیكسیی دژ به ئافره‌تان تۆمار كراوه\"".
له دهۆك \"" حاڵه‌تی 6 كوشتن، 10 حاڵه‌تی خۆكوشتن، 34حاڵه‌تی سووتان، 51 حاڵه‌تی خۆسووتاندن، 656حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان و سكاڵا، 14حاڵه‌تی توندوتیژی سیكسیی دژ به ئافره‌تان روویداوه\"".
له پارێزگه‌ی سلێمانی \"" حاڵه‌تی 9كوشتن، 19 حاڵه‌تی خۆكوشتن، 87 حاڵه‌تی سووتان، 37 حاڵه‌تی خۆسووتاندن، 720حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان، 76حاڵه‌تی توندوتیژی سیكسیی دژ به ئافره‌تان تۆمار كراوه\"".
له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان \"" حاڵه‌تی5 كوشتن، 6 حاڵه‌تی خۆكوشتن، 23 حاڵه‌تی سووتان، 7 حاڵه‌تی خۆسووتاندن، 102 حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان، 1حاڵه‌تی توندوتیژی سیكسیی دژ به ئافره‌تان تۆمار كراوه.
وتی\"" له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان 2 هه‌زار 538 داوای یاسایی له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه له دژی ئه‌و كه‌سانه تۆمار كراوه له دادگه كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامداوه، له هه‌ولێر 983 سكاڵا، له سلێمانی 725 سكاڵا، له گه‌رمیانیش 174 سكاڵا، پێشتر باسمان كرد له پارێزگه‌ی دهۆك به هه‌ر دوو حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان و سكاڵا 656 حاڵه‌ت تۆمار كراوه كه جیا نه‌كرابۆوه\""."