دوو ده‌ستگیركراو سێ پۆلیس بریندار ده‌كه‌ن و خۆشیان ده‌كوژرێن
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزێكی پۆلیس له ناوه‌ڕاستی كه‌ركوك كرده‌وه‌یه‌كی گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجامدا, له ئه‌نجانمدا دوو كه‌سیان به هۆی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌ستگیركرد, دواتر هێزه‌كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ده‌ستگیركراوه‌ی بۆ بنكه‌یه‌كی ئاسایش دا به‌ڵام ده‌ستگیركراوه‌كان توانیان چه‌كه‌كانیان له ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌ربێنن و پێكدادان روویدا, له ئه‌نجامدا هه‌ردوو ده‌ستگیركراوه‌كه كوژران و سێ پۆلیسیش برینداربوون.
روونیشیكرده‌وه: برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك گوازرانه‌وه و ته‌رمی كوژراوه‌كانیش بۆ دادی پزیشكی ره‌وانكران, لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه ده‌ستی پێكرد.