سیخوڕی بەسەر پارتییەوە كراوە

سیخوڕی بەسەر پارتییەوە كراوە
مەكتەبی رێكخستنى پارتى دیموكراتى كوردستان لە راگەیاندنێكى كورتدا ئاماژەى بەوە داوە چەند كەسێك، كە ناسنامەى دیارى نەكردوون، بۆ بەرژەوەندیى لایەنێكى تر، كە دەستنیشانى نەكردووە، سیخوڕییان لەسەر حزبەكەى كردووە و بۆ ئەوەیش داوایان لە دەسەڵاتى دادوەریى هەرێم كردووە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكا.

لە روونكردنەوەكەدا، كە ئەمڕۆ سێشەم دەرچووە، هاتووە \"دوا بە دواى روونكردنەوەمان لە 2/1/2012 لەسەر بڵاوكردنەوەى هەندێك راپۆرت لە كۆوارى لڤین كە گوایە هى پارتیمانن، دەستمان كرد بە بەدواداچوون و لێكوڵینەوە و بۆمان دەركەوت چەند كەسێك بۆ بەرژەوەندیى لایەنێكى تر سیخوڕییان كردووە\"".

روونكردنەوەكە ئاماژەى بەوەیش داوە كە داوایان لە لایەنە رەسمى و دادوەرییەكانى هەرێم كردووە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكەن و رێوشوێنى یاسایى لەو بارەوە بگرنەبەر."
Top