دەمیرتاش: وڵات پارچە پارچە بوو

دەمیرتاش: وڵات پارچە پارچە بوو
ئەمڕۆ شەموو هاوسەرۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسى \"بەدەپە\"" دواى رۆژێك لى رێوڕەسمى ناشتنى تەرمى 36 كوژراوى رووداوەكەى گوندى ئۆڕتاسووى سەر بەشارى شڕناخ /1174 كم باشوورى رۆهەڵاتى ئەنقەرە/ لە وتارێكیدا گوتى \""ئەمڕۆ دڵنیابووم كە وڵات پارچە پارچە بوو\"".

بەپێى هەواڵێكى سایتى \""ئەن سۆن هابەر\""ى توركى، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسى \""بەدەپە\"" لە گوندى گولیازى سەر بەشارى شڕناخ رۆژێك لە دواى رێوڕەسمى ناشتنى تەرمەكانى 36 كوژراوەكانى رووداوەكەى گوندى ئۆڕتاسوو وتارێكى پێشكێش كرد و دووپاتى كردەوە كە وڵات پارچە پارچە بوو.

لە وتارەكەیدا دەمیرتاش گوتى \""ئەمڕۆ دڵنیابووم لەوەى وڵات پارچە پارچە بوو، 50 هەزار جار بمانكوژن ئەو خاكە ناوى كوردستانە، بەڵام میدیاكان ئەوە نانووسن. مێژوو لە لاپەڕەكانى خۆیدا كۆمەڵكوژییەكى دژ بەمرۆڤایەتیی لەو چیایەدا تۆمار كرد\"".

لە كۆتای وتارەكەیدا دەمیرتاش بانگهێشتنى تێكڕاى هاووڵاتییانى كوردى كرد بەردەوام بن لە ریسواكردنى رووداوەكە و هەر جۆرە رووداوێكى تر دژ بەكورد ئەنجام دەدرێ.
"
Top