حكومه‌تی هه‌رێم دڵته‌نگی خۆی به‌رامبه‌ر به كاره‌ساتی شه‌رناخ ده‌ربڕی
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاوه ژماره‌یه‌ك هاولاَتی مه‌ده‌نی كورد له‌سنووری پارێزگای شه‌رناخ بوونه قوربانی. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی دڵته‌نگی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه دوا ده‌كات كێشه‌و ناكۆكیه‌كان به‌ڕێگه‌ی ئاشتی و دیالۆگ و لێك تێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خوێنی هاولاَتیانی مه‌ده‌نی نه‌ڕژێت و ئاشتی بنه‌ڕه‌تی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رقه‌رار بێت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر
30-12-2011