پارێزگارى مووسڵ: چارەنووسى مووسڵ و هەرێمى کوردستان پـێـکەوە بەستراون
پارێزگارى مووسڵ(ئەسیل نوجەیفى) لە لێدوانێکیدا بۆ VOA رایگەیاند ئهو لە شارى دهۆک سەرۆکى هەرێمی کوردسـتان(مەسعوود بارزانى)-ی لەو مەترسیانە ئاگادار کردووەتهوه و پـێی گوتووه چارهنووسی مووسڵ و ههرێمی کوردسـتان پـێـکهوه بهسـتراونهتهوه. پارێزگاری مووسڵ بهبێ ئهوهی ناوی هیچ لایهنێـک بهێنێت گوتی ههندێـک لایهن ههن دهیانهوێت سوود وهربگرن لهو ئاڵۆزیـیه سیاسیـیه و ئهو کێشانه پـێشـتر له نێوان مووسڵ و ههرێمی کوردسـتاندا ههبوون.
پارێزگاى مووسڵ لە بارەى ڕەوشى ئێستاى ئاسایشى و سیاسى دواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمهریکا دەڵێت. کشانەوەى هێزەکانى ئەمهریکا مایەى خۆشحاڵیـیە، بەڵام دواى نەمانى ئەو هێزە عێراق ڕووبەڕووى مەترسى گەورەتر دەبێتەوە و گوتیشى لە شارى مووسڵ هێزە ئەمنیـیەکان لە بەردەم بەرپرساێتى گەورەتر دان، چونکە گرووپە تێرۆرستیەکان ئێستا خۆیان ڕێک دەخەنەوە و پلان بۆ هێرشى زیاتر دادەرێژن.
ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان (هەرێم كەمال ئاغا)، لەبارەی كۆبوونەوەی ئەم دوواییەی سەرۆكی هەرێم و پارێزگاری مووسڵەوە بایەخی كۆبوونەوەی لە هێوركردنەوە و پتەوكردنی پێوەندیی نیوان هەولێر و مووسڵی وەها لێك دایەوە كە بێگومان ئەمە هاندەر دەبێت تاكو هەردوو لا دوای ئەوەی لیستی برایەتیی نەینەوا لە 2009 بایكۆتی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای كرد و بە هۆیشییەوە گرژیی و ئاڵۆزی كەوتە پێوەندییەكانەوە، نزیكبوونەوە و لێكتێگەیشتن بە ئاستی چارەی كێشەكان بێتە ئاراوە. بە واتایەكی دی دەشێت ئەمە بە كردنەوەی گرێكوێرە لەو دیدارە بڕوانرێت و بەرگرتن بێت لە گرفت و كێشەگەلی دی.
(هەرێم كەمال ئاغا) گوتیشی كە مووسڵ و هەرێمی كوردستان پێوەندیی جیۆگرافی، سیاسی و ئابوورییان پێكەوە هەیە و مێژوویش ئەمەی سەلماندووە، شەنگال تاكو مەخمووریش ئەو ناوچانەن كە كەوتووەتە نێوانمانەوە و هەر ئاڵۆزی و گرژییەك یاخود ئاساییبوونەوەیەك راستەوخۆ كاریگەری بەسەر مووسڵ و هەرێمەوە دەبێت.
ئەو گوتیشی کە هەر مەترسییەکیش کە بەرەوڕووی لایەک ببێتەوە بێگومان کاریگەری بەسەر ئەوی دیکەیشەوە دەبێت.