حه‌ویجه.. كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی 4 هاووڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: په‌لاماره‌كه له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه له‌نزیك په‌یمانگای ته‌كنینی قه‌زای حه‌ویجه ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئاكامی ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه‌دا دوو هاووڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداو دوو هاووڵاتی تریش برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
وتیشی: لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه پێكهێنراوه، هه‌روه‌ها پێده‌چێت تیرۆریستان ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوهكهیان بۆ هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای عیراق دانابێت و دوای ئه‌وه‌ی زانیویانه ماوه‌ی بۆمبڕێژكردنهكهی به‌سه‌رده‌چێت، به‌و هاووڵاتییانه‌دا ته‌قاندوویانه‌ته‌وه.