پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵوێستی یەكگرتوو بەرامبەر راپۆرتی لیژنەكەی بادینان رەتدەكاتەوە
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، وته‌بێژ و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى (وار) رایگه‌یاند كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌نجامى لێَژنهكهى سه‌رۆكاتى هه‌رێمى قبوڵه و ههڵوێیستى یه‌كگرتووش به‌رامبه‌ر ئه‌نجامى راپۆرته‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم گوتى \""راپۆرته‌كه ده‌رئه‌نجامى كارێكى كۆنكریتییه و هه‌موو لایه‌كى له‌خۆ گرتووه، ئه‌و خاڵه‌ى په‌یوه‌ندى به پارتییه‌وه هه‌یه ئێمه قبوڵى ده‌كه‌ین، ئیجرائات به‌رامبه‌ر ئه‌و كادیرانه‌ى خۆمان ده‌كه‌ین، كه خه‌مسارد بوون به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان\"".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى یه‌كگرتوو كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌ى ره‌تكرده‌وه‌و داواى كردبوو پارتى داواى لێبوردنى لێبكات، وته‌بێژى پارتى گوتى \""ئێمه له هه‌ڵوێستى یه‌كگرتوو ده‌رباره‌ى راپۆرته‌كه رازی نین، پێشبینیمان ده‌كرد ئه‌وه هه‌ڵوێستى یه‌كگرتوو بێ، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لێژنهكهى ره‌تكرده‌وه‌و گفتوگۆى پێ په‌سه‌ند نه‌بوو و پارتیشى تۆمه‌تبار ده‌كرد، یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستێكى شپرزه‌و میزاجى هه‌بووه\"".
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم گوتیشى \""پارتى ئه‌و داخوازییه‌ى یه‌كگرتوو ره‌تده‌كاته‌وه كه داواى كردووه داواى لێبوردنى لێبكرێ، ئه‌و داوایه‌یان له جێى خۆیدا نییه، چونكه ئێمه به‌رپرس نین له‌و رووداوانه. راپۆرته‌كه هه‌ندێك كه‌سى یه‌كگرتووى به هانده‌ر ده‌ستنیشان كردووه، بۆیه پێویسته یه‌كگرتوو داواى لێبوردن بكات و ئیجرائاتیش به‌رامبه‌ر ئه‌و كادیرانه‌ى بكات، كه بوونه هۆى تێكدانى ره‌وشى ئه‌منى و دروستبوونى ئه‌و رووداوانه ."