بهبهشداری ههرێمی كوردستان كۆنفرانسی نێودهوڵهتی پشتیوانی لهراپهڕینی فهلهستین بهڕێوهدهچێت
ئهو كۆنفرانسه كه ئێران میوانداری دهكات، بهبهشداری ههر له عێراق، ھەرێمی کوردستان، لوبنان، قەتەر، ئەفغانستان، ئهندۆنیسیا،جەزایر، پۆڵەندا، دانیمارک، پاکیستان، کەنەدا، عومان، بەنگڵادیش، بۆلۆڤیا، زیمبابۆ، مالاوی و تانزانیا لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرانی ئیجلاسی تاران و بە سکرتێری و بەرپرسیارییەتی حوسێن شێخولئیسلام و دهستی بهكارهكانی كرد كه دوو رۆژ بهردهوام دهبێت.
لەم بارەیەوە کەسایەتی ئایینی کوردستان مەلا عومەر چنگیانی، لە لێدوانێکی تایبەت بە ئاژانسی ھەواڵ و رادیۆ پەیامنێر، گوتی: \"زۆر سوپاس بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کە ئەو دەرفەتەی ڕەخساند تاکوو من وەکوو مەلا عومەر چنگیانی داوەتنامەم پێگەیشت لە لایەن ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێرانەوە کە ھاوبەشی بکەم لەم کۆنفرانسەدا کە بۆ داکۆکیکردنە لە ڕاپەڕینی گەلانی فەلهستین\"".
گوتیشی: \""دیارە ئەم کۆنفرانسە جاری یەکەمی نییە دەبەسترێت و بەڵام من جاری یەکەمە کە ھاوبەشی دەکەم، ئەوەی ساڵانێکە کە لەو کۆنفرانسەم خوێندوومەتەوە لە دوو خاڵدا خۆی بینیوەتەوە، خاڵێکیان وەکوو فیستیڤاڵێكی وتار خوێندنەوە بووە لە لایەکەوە کە چەندین وتار خوێندراوەتەوە کە باس لە کێشەی ڕەوای فهلهستین کراوە باس لەوە کراوە کە ئەو کێشەیە دەبێت چارەسەر بکرێت بە ڕێگەیەک لەو ڕێگایانەی کە مرۆڤایهتی پێی رازی بێت و مێژوو قەرزاری ئەو گەل و نەتەوەیە نەبێت\"".
زیاتر رونیكردهوه: \""لایەنی دووەمیشی ئەوەیە چاوپێکەوتنی ئەو خەڵکانە، ھاوسۆزییەکی بێ سنوور دەگەیەنێت بۆ ئەو کێشە ڕەوایە کە خەڵکی ناوچەکە ھەر ھەموو لایەک بە کێشەیەکی ڕەوای دادەنێت و ئێمە بێگومان وەکوو کورد بەلامانەوە وایە سەرکەوتنی برا فهلهستینییەکانمان بۆ گەیشتنیان بە ئارمانجی رەواکانی خۆیان و دەستەبەربوونی حەق و مافەکانی خۆیان و بوونیان بە خاوەنی کیانێکی سیاسی سەربەخۆ یەکێکە لەو خاڵانهی ئێمە پێمانخۆشە، چونکە رەنگە کەس وەکوو ئێمەی کورد لە دەردی چەوسانەوە و ژێردەستی فهلهستینییهكان تێنەگات، بە تایبەتی ئێمە لە باشووری کوردستان کە زۆر چەوساینەوە و زۆرمان لەو چەوسانەوانە بینی بە دەست رژێمی لەناوچووی ئەوسای عێراقەوە واتە سەدام و داروودەستەکەی\"".
چنگیانی سەبارەت بە بەشداری و رۆڵی کەسایەتییەکانی کورد لەو جۆرە کۆنفرانسانەدا گوتی: \""من پێموایە ئەو قۆناغەی مرۆڤایەتی تێپەڕی کە لەیەک حاڵیبوون نەبوو، ئێستا لێکحاڵیبوونێکی باش ھەیە و ئەوانەش بە وردەکارییەوە تەماشای شتەکان دەکەن و دەزانن کێین ئەوانەی کار بۆ ھەڵچوون و لەناودانی خەڵکی دەکەن و لەگەڵ ئەوانەی کە کاردەکەن بە وردەکارییەوە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی وڵاتان و نەتەوەکان بە یەکدی و خۆشکردنی ھەموو بوارێک و لەبارکردنی بۆ لێکحاڵیبوون و دەستەبەربوونی مافی نەتەوەکان\"".
ھەروەھا گوتی: \""ئەوانەی کە ئێستا سهركردایهتی سیاسی کورد لە باشووری کوردستان دەکەن بە تایبەتی جەنابی سەرۆک بارزانی کە دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردە نایاب و دەگمەنەکەی قوتابخانەی جەنابی بارزانی نەمر کە ڕەحمەتی خوای لێبێت، ئەو بارزانییەی ھەمیشە یاد زیندووەی کە ھیچ کاتێک ئێمەی وا فێر نەکردووە کارمان بریتی بێت لە تەداخولکردن لە ئیشی خەڵک، بۆخۆمان ھەوڵمانداوە و پێی خۆشحاڵ بووین بۆ ئەوەی لەگەڵ ھەموو کەسدا بە ئاشتەوایی بین\"".
ئاماژەی بەوەش کرد: \""لێرەدا بە تایبەتی کاتێک و ئەو رووداوەی ئێستا و لەم کۆنفرانسەدا ھاوبەشی کردنی من لە رۆحی بارزانییەوە وەردەگرم، لە کاتێکدا عەرەب لە گەورەترین قەیراندابوو لەگەڵ جوولەکە و عەرەبی عێراقیش ھێرشیان دەبرد بە ھەموو توانایەکیانەوە بە تانک و زرێپۆشەکان و فڕۆکەکان و ھەموو ھێزێکیانەوە بۆ سەر کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٣ کە کاتێک کە شەڕی جوولەکە و عەرەب دەستی پێکرد، یەک لایەنە جەنابی بارزانی لەگەڵ عەرەبدا شەڕی ڕاگرت بۆ ئەوەی عەرەب لە بهرهیهكی دیكهی شهڕ لاواز نەبن کە شەڕێکیان ھەیە. خۆی لە خۆیدا ئەمە ھەماھەنگییەکی گەورەی دەگەیاند و وەکوو خۆشم من بڕوام وایە ھەموو مرۆڤێک مافی ژیانی ھەیە و ھەموو نەتەوەیەک مافی بوونی بە خاوەن دەوڵەتی خۆی ھەیە\"".
جنگیانی دهڵی: \""کاتێک کە شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران ھاتن لە ھەولێر سەردانیان کردم و داوای ئەوەیان لێکردم بۆ ھاوبەشی کردن لەم کۆنفرانسە، بەبێ سێ و دوو من رازی بووم بە ھاتنەکەم و دەشزانم ھاتنم بۆ ئێرە لە دوور یا لە نزیک خزمەتێک دەکات بە خودی ئهم پرسهی کە من بڕوام پێیەتی و لە پێش ھەموو پرسهیهك، پرسهی میللەتەکەی خۆم و دۆزی ڕەوای میللەتەکەی خۆمە و ھەر ئەوەش بووە ھاندەرم بۆ ئەوەی بەبێ سێ و دوو بێیم و بەرەو تاران بەڕێبکەوم ئەو ماندووبوونەی رێگایەش تەحەمول بکەم و لەگەڵ ئەو بەڕێزەی کە لەگەڵمدایە کە ئەویشم ماندوو کردووە لەگەڵ خۆمدا، بە ئەرکی سەرشانمی دەزانم بۆ ھەر شوێنێکی دیکەش بزانم چوونم یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەم و خۆشکردنی پەیوەندی نێوان حکوومەتەکەم و حکوومەتانی دەورووبەر یا دوورتر ئامادەم ھەنگاو بنێم و تیایدا ھەست بە ماندووبوون ناکەم\"".
کەسایەتی ئایینی کوردستان سەبارەت بە چاوپێکەوتنی لەگەڵ گەورە بەرپرس و نوێنەری وڵاتانی دیکە لە تەنیشت بەڕێوەچوونی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە راپهڕینی فهلهستین، گوتی: \""من پێی خۆشحاڵ دەبم بەوەی کە ھەر کەسێک ببینم و بتوانم ئەوەندەی پێی بڵێیم ئێمەی کورد پەیامی گەورە و گرانمان بوونمان بە خاوەنێکی کیانە بە بێ زیان گەیاندن بە ھیچ کەسێک و تا بۆشمان بکرێت پارێزگاری لەو کیانەی خۆمان دەکەین بە ھەموو توانایەکەوە کە خوای گەورە پێی بەخشیوین و لەو بڕوایەدام پێویستە ئەو پەیامە بە گوێ ھەموو کەسێکدا بگات کە ئەو سەردەمە تێپەڕی خەڵک لەسەر بنەمای خەڵک فڕێدانە نێو دەریاوە مامەڵە لەگەڵ ئیشەکان بکات وەک چۆن لە ساڵانی کۆنی ڕابردوودا عهرهب ھەندێک لەو دەستەواژانەیان بەکار دەھێنا بۆ ھەندێک لایەن کە دەیانگوت دەبێت فڕێیان بدەینە ناو دەریاوە\"".
گوتیشی: \""واقیع ئەوەیە ئێمە نەخراینە ناو دەریایەوە و ھەین. رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق ھەموو توانایەکیان خەرج کرد بۆ نەھێشتنی ئێمە، واقیع ئەوەیە ئێمە ئیمڕۆ ھەین و بە کیانێکەوە و ئەو کیانەش بە ئیزنی خوا لە داھاتوویەکی نزیکدا سەربەخۆیی بەخۆیەوە دەبینێت و دەبێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ\"".
مامۆستا مەلا عومەر چنگیانی لە کۆتایی ئەم دیدارەدا گوتی: \""ھیوادارم ئێمە ھەر ھەموو لایەکمان بە ئێمەی کورد و نەتەوەکانی دەرووبەریشمانەوە ئەو شوێنانەش کە کوردیان تیادا ھەیە بە زۆری و کەمی لە پێگەی خۆیاندان، گەیشتبینە ئەو قەناعەت و متمانە و عەقڵییەتەی کە لە یەک بگەین و گوێ لە یەک بگرین و کەسیشمان وا نەزانین ئێمە نەتەوەیەکین خوای گەورە ھەڵیبژاردووین باشترین لە نەتەوەیەکی دیکە. یەھوود بەوە دۆڕاندوویەتی کە خۆی بە جمووری ھەڵبژێردروای خودا دەزانێت و ھەر کەسێکی دیکەش وابزانێت وایە تووشی زیان دەبێت، ئەو عەقڵییەتەمان وەلانابێت و نە ھیچ کەسێک خۆی بە ھەموو کەس بەڕاستر بزانێت و نە ھیچ کەسێکیش وابزانێت نابێت کەس پێی بڵێی بۆ؟ یا ڕخنەی ئاراستە بکات\""."