سه‌رۆكى نه‌مسا له كۆشكى كۆمارى پێشوازى له سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان كرد
له دیدارێكى دۆستانه‌دا ته‌ئكید له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئێراق و نه‌مسا به گشتى و هه‌رێمى كوردستان و نه‌مسا به تایبه‌تى كرایه‌وه .هه‌ر له دیداره‌كه‌دا بیرورایان ئالۆگۆركرد له‌باره‌ى مه‌سه‌له‌كانى ناوچه‌كه و مه‌سه‌له نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌و گۆرانكارییانه‌ى به‌مدواییه له هه‌ندێ له وڵاتانى ناوچه‌كه روویاندا . له ته‌وه‌رێكى دیكه‌دا پرۆسه‌ى سیاسى ئێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوكرا .
سه‌رۆك بارزانى خۆشحالى خۆى به دیدارى دۆستى دێرینى گه‌لى كورد ده‌ربرى و ته‌ئكیدى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه .