سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان پێشوازى له شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچى ئه‌ندامى کوردى په‌رله‌مانى تورکیا و شاندێکى یاوه‌رى کرد
![سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان پێشوازى له شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچى ئه‌ندامى کوردى په‌رله‌مانى تورکیا و شاندێکى یاوه‌رى کرد](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/kemal-kerkuki-qwe321q111.jpg )
له‌دیدارێکدا سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان به گه‌رمى به‌خێرهاتنى شانده‌که‌ى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواستن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێز شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچى وێراى پێشکه‌شکردنى سوپاسگوزارى خۆیان بۆ دیدارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان، دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆیانى ئاراسته‌ى گه‌لى کوردستان کرد به کۆچى دوایى حه‌مایل خان دایکى سه‌رۆک مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌وه‌ى خسته ڕوو حه‌مایل خان دایکى هه‌موو کوردان بوو بۆیه له‌ده‌ستدانى ئه‌و زاته ته‌نها خه‌مى سه‌رۆک بارزانى نیه به‌ڵکو خه‌مى هه‌موو کوردان و خه‌ڵکى ئازادیخواز و دیموکراسیخوازه،
هاوکات به‌رێز شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچى خۆشحاڵى خۆیانى سه‌باره‌ت به پێشڤه‌چونه‌کانى پرۆسه‌ى دیموکراسیی و ره‌وشیی سه‌قامگیرى و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان نیشان دا که مایه‌ى شانازى و سه‌رفرازى هه‌موو کوردێکه، هه‌ر له‌دانیشتنه‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر ره‌وشی تورکیا دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان و بارودۆخى سیاسیى ئه‌و ووڵاته له‌هه‌موو رووێکه‌وه گفتوگۆى له‌باره‌وه کرا.
دکتۆر که‌مال که‌رکوکى ستایشى ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى به‌رێز شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچى بۆ هه‌رێمى کوردستان کرد و ئه‌وه‌ى خسته ڕوو دوا به دواى په‌یڕه‌وکردنى سیاسه‌تى کرانه‌وه‌ى دیموکراتى له‌تورکیا زۆر گۆڕانکارى گه‌وره له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسی ئه‌و ووڵاته هه‌ستى پێ ده‌کرێ و پێویسته هه‌موو لا بایه‌خى زیاترى پێ بده‌ن و سوود له‌م ده‌رفه‌ته بێته وه‌رگرتن چونکه هه‌ر ته‌نها به ئاشتى و دیالۆگ کێشه و گرفته‌کان به‌دروستى چاره‌سه‌ر ده‌بن.