وه‌زیرى په‌روه‌رده پێشوازى له شاندێکى کۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تی کوردستان- ژاپۆن کرد
شاندی کۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تی کوردستانی- ژاپۆنی پووخته‌یه‌کیان له گرنگترین چالاکیه‌کانیان پێشکه‌ش به وه‌زیرى په‌روره‌ده‌ى هه‌رێم کرد له بوارى په‌روه‌رده‌و فێرکردن و ئاڵوگۆڕى کلتووری له نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستانی و ژاپۆنیدا.
کیناشیتا روونی کرده‌وه له پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی ژاپۆنیدا زۆر بایه‌خ به پێگه‌یاندنی مرۆڤ و بیرکردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هزری و له‌شساغی و ته‌ندروستی قوتابیان ده‌درێت، ئاماده‌یی کۆمه‌ڵه‌که‌شی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوکاریه‌ک که له بوارى په‌روه‌رده‌و فێرکرندا پێویست بێت.
ناوبراو روونیشی کرده‌وه کۆمه‌ڵه‌که‌یان چه‌ند کورسییه‌کی خوێندنیان له زانکۆی تاکشۆکاى ژاپۆنی بۆ قوتابیانی هه‌رێم دابینکرده‌وه، به‌ڵام خوێندن له زانکۆکانی ئه‌و وڵاته به زمانی ژاپۆنییه، بۆیه پێویسته قوتابیان فێری زمانی ژاپۆنی ببن به له‌وه‌رگرتنیان له زانکۆکه‌دا..
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌فین دزه‌یی وێڕای به‌رزنرخاندنی چالاکییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌که، ئاماژه‌ى بۆ هه‌وڵ و کۆششه‌کانى گه‌لی ژاپۆنی کرد که له‌رێگه‌ى په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروسته‌وه، توانیان دواى جه‌نگی دووه‌می جیهانی هه‌نگاوی مه‌زن بهاوێن و ببنه پێشه‌نگی زانست و ته‌کنۆلۆژیا له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى په‌روه‌رده له رێگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تی کوردستانی- ژاپۆنی په‌یامێکی ئاراسته‌ی گه‌لی ژاپۆنی کرد‌و ئاڵوگۆِری کلتووری و په‌روه‌رده‌یی و هونه‌ری و ئابوورى له نێوان گه‌لی کوردستان و ژاپۆن به‌پێویستزانی و هیوای خواست ژاپۆن له رێگه‌ی کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی خۆى له هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان به‌هێزتر بکات... له کۆتاییشدا شاندی کۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تی کوردستان- ژاپۆن خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێشکه‌ش به وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم کرد.