بۆ هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار له‌گه‌ڵ كونسوڵی ئه‌رده‌ن كۆبووه
دواتر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌هه‌موو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندی وهه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست بێت، دواتر كونسوڵی شانشینی ئه‌رده‌ن وێرای ده‌ربرینی خۆشحاڵی خۆی وه‌ك كونسوڵی شانشینی ئه‌رده‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ست به غه‌ریبی ناكات و ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌یبینێت دڵخۆشی كردووه.
سه‌باره‌ت به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتریش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئه‌رده‌نیشدا، كونسوڵی ئه‌رده‌ن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی حه‌زده‌كات له‌هه‌موو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كان په‌ره‌یان پێبدرێت و كۆمپانیا و بزنسمانه‌كانیان به‌شدار بن له‌م پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌یه‌دا.
له‌مباره‌وه باسی ئه‌وه‌ی كرد كه كۆمپانیا و بزنسمانه‌كانی ئه‌رده‌ن شاره‌زایی باشیان له هه‌ردوو بواری په‌ره‌پێدانی شوێنه‌وار و گه‌شت و گوزار هه‌یه، هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌نیازن كۆنگره‌یه‌كی گرنگی ئابوری ئه‌رده‌نی له هه‌رێمی كوردستان گرێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، پاشان وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و وێرای پێشوازیكردنی له‌م ئاماده‌باشیه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئێمه حه‌زده‌كه‌ین كۆمپانیا و بزنسمانه‌كانی ئه‌رده‌ن بێنه هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌شین هاریكاری و ئاسان كاریان پێشكه‌ش بكه‌ین.