سه‌رۆكى پژاك: ئاماده‌ین ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك ببین
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، \""عه‌بدولرِه‌حمان ئه‌حمه‌دى\"" سه‌رۆكى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان \""پژاك\"" رِایگه‌یاند: به‌و مه‌رجه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران گره‌نتیمان بداتى به‌ئازاده كارى سیاسی له ئێران بكه‌ین ئاماده‌ین چه‌ك دابنێین و ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك ببین.
ئه‌حمه‌دى، لێدوانى به‌رپرسانى ئێرانى رِه‌ت كرده‌وه كه رِایانگه‌یاندبو پژاك له‌خاكى هه‌رێمى كوردستاندا چالاكى ئه‌نجام ده‌دات بۆیه كۆمارى ئیسلامى ئێران هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه و رِایگه‌یاند: له‌خاكى هه‌رێمى كوردستان چالاكیمان ئه‌نجام نه‌داوه و له‌ناو خاكى ئێران‌دا چالاكیه‌كانى خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
سه‌رۆكى پژاك وتیشی: ده‌مانه‌وێت له‌ناو خاكى ئێران‌دا كاری سیاسی ئه‌نجام بده‌ین، و هه‌ركاتێك ئه‌و گره‌نتیه‌مان بدرێتى به ئازادانه كارى سیاسی له خاكى خۆماندا ئه‌نجام بده‌ین، ئاماده‌ین چه‌ك دابنێین و كارى سیاسی ئه‌نجام بده‌ین.
عه‌بدولرِه‌حمان ئه‌حمه‌دى ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌وان سه‌رجه‌م چالاكیه‌كان له بنارى شاخى قه‌ندیل ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه نه موڵكى سه‌دام حسێنه نه خومه‌ینى نه موڵكى شاى پێشوى ئێرانه.
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت"