نوجێفی: به‌پێى رێككه‌وتنامه‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌بێت حكومه‌ت ماده‌ى140 جێبه‌جێ بكات

نوجێفی: به‌پێى رێككه‌وتنامه‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌بێت حكومه‌ت ماده‌ى140 جێبه‌جێ بكات
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایی كرد كه‌ تائێستا هیچ رِاپۆرتێكیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌ له‌سه‌ر تواناى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق.

\"ئوسامه‌ نوجێفی\"" سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند: به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت رێككه‌وتنامه‌ى نێوان كورد و ده‌وڵه‌تى یاسا به‌و مه‌رجه‌ ده‌نگ دراوه‌ به‌ كابینه‌ى ئێستاى حكومه‌تى عێراق كه‌ ماده‌ى 140 جێبه‌جێ بكات، بۆیه‌ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پابه‌نده‌ به‌جێبه‌جێ كردنى ئه‌و ماده‌یه‌.

نوجێفی وتیشی: تائێستا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ هیچ رِاپۆرتێكمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌ له‌باره‌ى تواناكانى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق بۆ گرتنه‌ ده‌ستى دۆسیه‌ى ئه‌منى دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق.

ئوسامه‌ نوێجێفی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان په‌رله‌مانى عێراق و حكومه‌تى عێراق بۆ باشتر به‌رێوه‌چونى كاره‌كان.

وتیشی: پێویسته‌ رِوبه‌رِوى گه‌نده‌ڵى ببینه‌وه‌ و بنبرِى بكه‌ین و په‌له‌بكرێت له‌ دابینكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاولاتیان."
Top