بروسكەی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی چلە

بروسكەی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی چلە
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلە، گەرمترین پیرۆزبایی لە كوردانی ئێزدی دەكەین و هیوادارین لەناو هەرێمی كوردستان و دەرەوەیدا هاتنەوەی ئەم جەژنە بەخێر و خۆشی بگەڕێتەوە بۆیان.

كوردانی ئێزدی لەناو هەرێمی كوردستاندا مافی پەیڕەوكردنی بیروراو ئاینزای خۆیان فەراهەم و دابینكراوە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش پشتیوان و داكۆكیكارە لەو مافانە و شێلگیرانە كار دەكات بۆ پاراستنی كوردانی ئێزدی لەهەر هەڕەشەیەكی تیرۆریستانە كەلە دژیان هەیە، حكومەتی عێراقیش لەم رووەوە بەرپرسیارێتی گەورەی دەكەوێتە ئەستۆ كە مافی بون و ئایینی كوردانی ئێزدی و هەموو نەتەوەو ئایینزاكانی عێراق بپارێزێ و دابین بكات.
دووبارە بەناوی خۆمان و گشت ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هاتنەوەی جەژنی چلە پیرۆز دەكەین و كوردانی ئێزدی لەخێرو خۆشیدا بن و كوردستانیش ئاوەدن و گەشاوە بێ.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
1-8-2011
Top