سەرۆكی كوردستان وەك باشترین كەسایەتی سیاسیی لە ساڵی2011هەڵبژێردرا

سەرۆكی كوردستان وەك باشترین كەسایەتی سیاسیی لە ساڵی2011هەڵبژێردرا
ئەمڕۆ ئەنجامی بە پێی راپرسییەك راگەیاندرا كە لە لایەن كۆمەڵەی رۆژنامەنووسی و نووسەرانی لاوانی عێراق ئەنجامدراوەو تێیدا خەڵاتی باشترین كەسایەتی سیاسیی لە ساڵی2011بە مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان درا.

لە هۆڵی زەیتونە لە شاری هەولێر مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی باشترین كەسایەتیەكان لە بوارەكانی سیاسی و رۆشنبیری و وەرزشی و راگەیاندن و وەزیرەكانی حكومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.
عیرفان داودی سەرۆكی لقی هەرێمی كوردستانی كۆمەڵەی رۆژنامەنووسی و نووسەرانی لاوانی عێراق لە وتەیەكدا رایگەیاند\" ئەم راپرسییە ماوەی 2مانگە كارمان لەسەر كردووەو 5هەزار فۆڕم لە هەر سێ شاری كوردستان دابەش كراوەو سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگا پڕیان كردۆتەوە\"".
روونیشیكردەوە\"" دوای جیاكردنەوەی ئەنجامی راپرسییەكە، هەر یەك لە مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكی حكومەتی هەرێم و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی و مەسرور بارزانی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی وەك باشترین كەسایەتی سیاسیی هەڵبژێردران\"".
ئاماژەیبەوەشدا\"" بۆ باشترین وەزیریش لە حكومەتی هەرێم هەر یەك لە ئاسۆس نەجیب وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و كاوا مەحموود وەزیری رۆشنبیری و لاوان و كەریم شەنگاری وەزیری ناوەخۆ و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر وەك باشترین پارێزگار هەڵبژێردراون\"".
لە سەر ئاستی بەڕێوەبەرانی گشتی لە حكومەتی هەرێم، گوتی\"" مەولەوی جەبار، پاكیزە تەڵعەت، شێخ ئاوات و بورهان ئەرگوشی وەك باشترین هەڵبژێردران، هەر یەك لە فەلەكەدین كاكەیی و فەرهاد عەونیش وەك باشترین كەسایەتی رۆشنبیری هاتنە دەست نیشان كردن\"".
گوتیشی\"" لە بواری وەرزشیشدا عەبدوڵا مەجید، عەبدولخالق مسعود و ساڵح محەمەد وەك باشترین كەسایەتی وەرزشی دەست نیشان كراون، لە بواری راگەیاندنیش دا كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس و كوردستان تی ڤی و رۆژنامەی كوردستانی نوێ و خەبات بە باشترین كەناڵی راگەیاندن دەست نیشان كران\"".
"
Top