ئه‌ندامێكی كورد له به‌غدا: له رێی سه‌ركرده‌كانمان بۆ نوری مالكی ده‌گه‌ڕێینه‌وه تاكو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی له ده‌ستمان چووه له جێگه‌ی دیکه به‌ده‌ستی بێنینه‌وه
![ئه‌ندامێكی كورد له به‌غدا: له رێی سه‌ركرده‌كانمان بۆ نوری مالكی ده‌گه‌ڕێینه‌وه تاكو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی له ده‌ستمان چووه له جێگه‌ی دیکه به‌ده‌ستی بێنینه‌وه](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/parlamaniraq11q.jpg )
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: پێویسته حكومه‌تی فیدرال وه‌زاره‌ته‌كانی كه‌م بێت, چونكه ده‌سه‌ڵاتی ئیداری له نێوان پارێزگاكان و هه‌رێم دابه‌ش ده‌بێت, له كاتێكدا ژماره‌ی وه‌زیره‌كان له عێراق 43 وه‌زیر بوو, بۆیه بنه‌مای كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت داخوازییه‌كی خه‌ڵك بوو, دواتر 20 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ په‌رله‌مان گۆڕا, به لابردنی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بێجگه له سێ وه‌زاره‌ت, دواتر له‌سه‌ری رێككه‌وتن.
وتیشی: دوێنێ كاتێك ئه‌و مه‌سه‌له‌یان خسته ده‌نگدانه‌وه داوای گره‌نتیمان كرد, ئه‌و گره‌نتیه‌ش له‌و بڕیاره‌دا هه‌یه كه ده‌نگمان له‌سه‌ر دا, له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می بڕیاره‌كه ده‌نگمان له‌سه‌ر لابردنی وه‌زاره‌ته‌كان دا, له بڕگه‌ی دووه‌میش پاراستنی بالانس بوو بۆ ئه‌و كوتلانه‌ی وه‌زاره‌تیان له‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه له ده‌ستداوه, هاوپه‌یمانی كوردستانی و كوتله‌ی دیكه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌تیان له ده‌ست داوه.
ئاماژه‌یدا: ئێمه له ماوه‌ی داهاتوو له رێی سه‌ركرده‌كانمان بۆ سه‌رۆكی وه‌زیران ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی له پۆسته‌كانیان لابراون شوێنیان بۆ بكرێته‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانمان به فیڕۆ نه‌ڕوات.
روونیكرده‌وه: مادام به‌كۆی ده‌نگ رایان وایه وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت كه‌مبكرێته‌وه, هه‌روه‌ها داخوازی جه‌ماوه‌ریش بوو, هه‌موو كوتله‌كانیش رازین له‌سه‌ری, بۆیه هاوپه‌یمای كوردستانی ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وته بوه‌ستێته‌وه, هه‌ر بۆیه ده‌نگمان بۆ دا به‌ڵام به ته‌حه‌فوزه‌وه, بۆ پاراستنی بالانسی كوتله‌كان.