بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان ستراتیجیەك ڕاگەیاندرا

بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان ستراتیجیەك ڕاگەیاندرا
هەولێر _ گوڵان میدیا
سندوقی نیشتەجێبوونی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ستراتیجیەتێكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان لەسەرتاسەری عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە ڕاگەیاند.
پەخشان زەنگەنە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای خانمان لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند\" سندوقی نیشتەجێبوونی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان ستراتیژیەتێكی ڕاگەیاندووە كە تایبەتە بە ڕووبەڕووبونەوەی توند و تیژی دژ بە ئافرەتان، ستراتیژییەكە تا ساڵی 2014 بەردەوامی دەبێت پاشان ئەنجامەكەی ئاشكرا دەكرێت.
روونیشیكردەوە\"" ئەنجومەنی خانمان چەند سمینارێكی تایبەتمان كردووە بۆ وتوێژكردن و بیروڕا گۆڕینەوە لە سەر ڕەشنووسی ستراتیژییەكە، لە داهاتووشدا كۆنفرانسێك ساز دەكەین بۆ گەڵالەكردنی پێشنیازەكانی خۆمان لەسەر ئەو ستراتیژییە\"".
ئاماژەیبەوەشدا\""ستراتیژییەكەلە ئێستادا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان لەلایەن بەشەكانی توند و تیژی دژ بە ئافرەتان و لیژنەی یاسایی و لیژنەكانی تر دیراسەت دەكرێت\"".
"
Top