نوێنه‌رێكی كورد له به‌غدا: پێویسته په‌رله‌مانی عێراق حكومه‌ت پابه‌ند بكات, به‌په‌له چاره‌سه‌رێك بۆ بۆردومانه‌كان بدۆزێته‌وه
![نوێنه‌رێكی كورد له به‌غدا: پێویسته په‌رله‌مانی عێراق حكومه‌ت پابه‌ند بكات, به‌په‌له چاره‌سه‌رێك بۆ بۆردومانه‌كان بدۆزێته‌وه](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/mohsinsa3don.jpg )
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر له‌یستی هاوپه‌یمانی كوردستانی موحسن سه‌عدون بۆ ئاژانسی په‌یامنێر رایگه‌یاند: راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری باش و گرنگ بوو, سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق, وێنه‌یه‌یكی روونی بۆ به لێپرسینه‌وه‌ی ئێران خستۆته‌ڕوو, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تێبینیمان له‌سه‌ری هه‌بوو له‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیه‌كانی به‌ته‌واوی نه‌خستۆته‌روو هه‌روه‌ها زیانلێكه‌وتووان له‌وه‌ی له راپۆرته‌كه باسكراوه زیاتره.
سه‌عدون وتیشی: له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه هیچ شتێك نییه سنوری نێوان عێراق و ئێران له‌یه‌ك جیابكاته‌وه, سنوره‌كه‌ی نێوانیان دیار نییه, كه‌چی له‌به‌شێكی دیكه باس له‌وه ده‌كات سوپای ئێران سنوری عێراقی نه‌به‌زاندووه, ئه‌وه دوو شتی دژ به‌یه‌كن, چونكه ئه‌گه‌ر سنور دیار نه‌بێت چۆن لیژنه ده‌توانێت روونی بكاته‌وه سوپای ئێران سنوری عێراقی نه‌به‌زاندووه.
ئاماژه‌یدا: داوامان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد, بڕیارێك ده‌ركات له میانه‌ی راسپارده‌كان حكومه‌ت پابه‌ند بكات به وه‌ستانی تۆپبارانه‌كان, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه, له‌و كاته‌ی خوێندنه‌وه‌مان بۆ راپۆرته‌كه ده‌كرد, سنوره‌كان بۆردمان ده‌كرێت, پێویست بوو له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان بریارێك ده‌ربكات به‌وپێییه‌ی قوربانی و زره‌ره‌رمه‌ند له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كه هه‌یه حكومه‌ت پابه‌ند بكات, به‌خێرایی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدۆزێته‌وه.
روونیكرده‌وه: به‌پێی ماده‌ی 59, په‌رله‌مان ده‌توانێت بڕیار ده‌ربكات.