وەزارەتی ئەوقاف.. بەرپرسیاریەتی حاجیانی کوردستان لە ئەستۆ ناگرن لەرێگەی وشکانیەوە سەفەر بکەن

 وەزارەتی ئەوقاف.. بەرپرسیاریەتی حاجیانی کوردستان لە ئەستۆ ناگرن لەرێگەی وشکانیەوە سەفەر بکەن
ە‌‌ڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند؛ لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق لە ئاستێکدا نییە باری ئەمنی بپارێزێت، بۆیە بەرپرسیاریەتی حاجیانی کوردستان لە ئەستۆ ناگرن ئەگەر لە رێگەی وشکانییەوە سەفەری حەج بکەن.
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ بەپێی رێککەوتنێکی نێوان حکومەتی عێراق و عەرەبستانی سعودیە، بڕیارە ئەمساڵ زۆربەی حاجیانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە لەرێگەی وشکانییەوە سەفەری حەج بکەن.

وتیشی: \"لە ساڵی 2004 لە کاتێکدا حاجیان لە رێگەی وشکانییەوە سەفەریان دەکرد لە رێگەی ناسریە- سەفوان، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە حاجیانی هەرێمی کوردستان درانەبەر دەسترێژی گوللە و لەئەنجامدا هاووڵاتییەک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون، بۆیە لە ئێستاشدا حکومەتی عێراق نەگشتووەتە ئاستێک بتوانێت باری ئەمنی وڵات و رێگاوبانەکانی نێوان پارێزگاکانی بپارێزێت و ئەگەری دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەو جۆرەش لە ئارادا دەبێت\"".

نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشدا، هەرچەندە حکومەتی عێراق و عەرەبستانی سعودیە بریاریان داوە زۆربەی حاجیانی عێراق بەوشکانیەوە سەرەفەری ماڵی خودا بکەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدەن گەشتەکان لەرێگەی فرۆکەوە بکرێت.

روونیشی کردەوە وەزارەتی ئەوقاف و حکومەتی هەرێمیش رازی نابێت حاجیان بەرێگەی وشکانیەوە سەفەرەکە ئەنجام بدەن.


بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف راشیگەیاند؛ ئەگەر لە حاڵەتێکدا هیچ رێگە چارەیەک نەبوو، ئەوا بەرپرسیاریەتی هیچ حاجییەک لە ئەستۆ ناگرن لە رێگەی وشکانیەوە سەفەر بکات.

سەفەرکردن لەرێگەی وشکانیەوە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ عەرەبستانی سعودییە، ماوەکەی بەئۆتۆمبێل 52 کاتژمێرە و ئەمەش بارگرانییەکی زۆر لای حاجیان دروست دەکات، چونکە زۆربەی ئەوانەی سەفەر دەکەن، خەڵکێکی بە تەمەنن."
Top