سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی حەمایل خان دەردەبڕێ

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی حەمایل خان دەردەبڕێ
بەڕێز جەنابی كاك مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان


بەداخو كەسەرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (حەمایل خان)ی هاوسەری سەركردەی تێكۆشەر بارزانی نەمر ودایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەم بۆنەوە بەناوی ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پرسەباری و هاوخەمی خۆمانتان ئاراستە دەكەین وهیوای ئارامی و دڵنەوای بۆ هەموو لایەكتان دەخوازین.
حەمایل خان یەكێك بووە لەو ئافرەتە تێكۆشەرە دیارانەی خەباتی رزگاری خوازی نیشتمانی كوردستان و بەدرێژای تەمەنی وەكو ژنە پێشمەرگەیەك رۆڵی خۆی بینیوە، بۆیە لەكۆچیی دواییدا، پرسەو سەرەخۆشیمان قبول بكەن.


ئەنجومەنی سەندیكای
رۆژنامەنووسانی كوردستان
هەولێر 28/7/2011
Top