سه‌رۆکی هه‌رێم: ماڵئاوایی دایكی خۆشه‌ویستمان زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوی سازدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و ئاشته‌و‌ایی له هه‌رێمی كوردستان
![سه‌رۆکی هه‌رێم: ماڵئاوایی دایكی خۆشه‌ویستمان زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوی سازدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و ئاشته‌و‌ایی له هه‌رێمی كوردستان](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/sarokbarzaniesupasnama.jpg )
به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی مه‌راسیمی پرسه‌ی خوالێخۆشبێت حه‌مایل خانی دایكیه‌وه، به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یامێكی سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
سوپاسی بێپایانی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌كه‌م كه یارمه‌تی داین رێوره‌سمی ماته‌مینی خوالیخۆشبوو \"حه‌مایل خانی\"" دایكم به‌ئارامی و ئاسایی به‌رێوه بچێت.
سوپاسی گه‌رمی پڕ له قه‌درزانین و نه‌وازش بۆ گشت ئه‌و هاوڵاتییه به‌رێزانه و به‌رپرسانی حكومی و حیزبی عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كه به‌شداربوون له ماته‌مینه‌كانی سلیمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك و هه‌رجێگه‌یه‌كی ناو وڵات و ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاسی گه‌رم بۆ به‌رێزان سه‌ران و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی دۆست و باڵیۆز و كونسول و دیپلوماتكارانی به‌غدا و هه‌ولێر بۆ گشت ئه‌و كه‌سایه‌تی و لایه‌نه به‌رێزانه كه به ته‌له‌فۆن یا ئیمێل و هه‌ر شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌یاندن، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو پێگه‌یاندین.
ئه‌و په‌ڕی رێز‌و حورمه‌تمان هه‌یه بۆ گشت ئه‌و لایه‌نه به‌رێزانه له كه‌سایه‌تیه‌كان و هاووڵاتیانی هێژای عه‌ره‌ب و توركمان و كلدان و ئاشوری و گشت پێكهاته و چین و تۆێژه جیاجیاكانی عێراق و كوردستان و كوردانی پارچه‌كانی دیكه و هه‌نده‌ران.
سوپاسی بێپایانیش بۆ ئافره‌تان كه له پارێزگاكانی هه‌رێم به تایبه‌تی هه‌ولێر ئاماده‌ی پرسه بوون.
هیوادارین یه‌كبوونی هه‌ستی هه‌موو لایه‌ك له‌م بۆنه‌یه‌دا ببێته هۆی رێك كه‌وتنیان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی عێراقی فیدراڵ و چه‌سپاندنی دۆستایه‌تی و برایه‌تی له نیوان پێكهاته‌كاندا، و چه‌سپاندنی ئاشتی و ئارامی و ته‌بایی له هه‌رێمی كوردستاندا كه ئاره‌زوو و ئاواتی خوالێخۆشبوو بوو، كه به‌شێوه‌ی خۆی هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی و بونیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێم و گشت عێراقدا بوو.
زۆر جێگای سه‌ربه‌رزی و دڵخۆشیمانه كه ماڵئاوایی دایكی خۆشه‌ویستمان بوو به هۆی كۆكردنه‌وه‌ی رێزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان وه زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوی سازدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و ئاشته‌وه‌ایی له هه‌رێمی كوردستان و هیچ كاتێك لوتف و خۆشه‌ویستی خوشك و برایانی كوردستانیمان له بیر ناكه‌ین، هه‌روه‌ها به‌غه‌مه‌وه هاتنی ئه‌و هه‌موو سه‌ركرده‌و نوێنه‌رانی گه‌لان و كه‌سایه‌تی ره‌سمی و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و ووڵاتانی دراوسێ و نیشاندانی ئه‌و هه‌موو لوتف و به‌پیروه‌وه هاتنه بووه مایه‌ی شانازی و پێزانینمان.
لێره‌دا سوپاسی تایبه‌تیم ئاراسته‌ی برای به‌رێز سه‌رۆك مام جلال ده‌كه‌م كه له فرۆكه‌خانه‌وه به‌پیر ته‌رمی پیرۆزی دایكمانه‌وه هات، تاوه‌كو به‌خاك سپاردنی له بارزان و تادوا رۆژی پرسه شه‌ریكی غه‌ممان بو.
به ناوی خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه په‌یمان ده‌دینه‌وه به گه‌لی عێراق و گه‌لی كوردستان كه به‌رده‌وام بین له خزمه‌تی ئاشتی و ته‌بایی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رانسه‌ری عێراقی فیدراڵ‌دا به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌رده‌م هێزو توانای خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین له پێناو به دیهاتنی ئاوات و ئامانجه ره‌واكانی خه‌لكدا به‌بێ جیاوازی.
له خوای میهره‌بان ده‌پارێنه‌وه هه‌موولایه‌ك بپارێزی
انا لله و انا اليه را‌جعون
مسعود بارزانی
30\\07\\2011"