قوتابیانی زانكۆی شاهانەی بەریتانی خۆپێشاندانێكیان ئەنجام دا

قوتابیانی زانكۆی شاهانەی بەریتانی خۆپێشاندانێكیان ئەنجام دا
هەولێر _ گوڵان میدیا

ئەمڕۆ بە دەیان لە قوتابیانی قۆناغی یەكی زانكۆی شاهانەی بەریتانی خۆپێشاندانێكیان بۆ بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامدا.
خۆپێشاندەران بە بەرزكردنەوەی دەیان دروشم داوای چارەسەركردنی كێشەی قوتابیانی قۆناغی یەكی زانكۆكەیان دەكرد.
رێبوار عەلی وەك یەكێك لە قوتابیان بە سایتی (گوڵان میدیا)ی راگەیاند\" بە هۆی ملمڵانێ و گرفتی نێوان وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئێمە قوتابیانی ئەو زانكۆیە بوینەتە قوربانی\"".
روونیشكردەوە\"" وەزارەتی خوێندنی باڵا بە هۆی گۆڕینی ناوی زانكۆكە دان بە خوێندنی یەك ساڵی ئێمەی قوتابیانی قۆناغی یەكەم دانانێت، سەیرمان پێدێت ئێمە ببینە قوربانی ملمڵانێیەكان\"".
وتیشی\"" بە هیچ شێوەیەك واز لە خۆپێشاندان و نارەزایی دەربڕین ناهێنین تا ئەوكاتەی چارەسەری كێشەكانمان دەكەن، رەوا نییە دان بە خوێندنی قوتابیانی قۆناغی 2و3و4 بنرێ، كەچی بە خوێندنی قوتابیانی قۆناغ نەنرێ\"".
"
Top