لیژنەی بینی مانگ بۆ راگەیاندنی مانگی رەمەزان پشت بەعێراق و وڵاتانی دراوسێ نابەستێ

 لیژنەی بینی مانگ بۆ راگەیاندنی مانگی رەمەزان پشت بەعێراق و وڵاتانی دراوسێ نابەستێ
ئەمشەو لیژنەی بینینی مانگ بۆ بینینی مانگ و راگەیاندنی مانگی رەمەزان دادەنیشێ و بەپێی لێدوانێکی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەگەر لیژنەی تایبەت، مانگ نەبینبێ ئەوا ھەرێمی کوردستان بۆ راگەیاندنی مانگی رەمەزان پشت بەعێراق و وڵاتانی دراوسێ نابەستن.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەریوان نەقشبەندی تایبەت بۆ ئاژانسی پەیامنێر وتی: لیژنەی بینینی مانگ بۆ راگەیاندنی مانگی رەمەزان دادەنیشێ.

ھەروەھا داوای لەھاوڵاتیان کرد کە لەکاتی بینبی مانگ پەیوەندیی بەلیژنەی بینبی مانگ یاخود یەکە ئیدارییەکانی ناوچەکانیان بکەن.

نەقشبەندی دەڵێت: ئەگەر لەھەرێمی کوردستان، لیژنەی بینینی مانگ و ھاوڵاتیان مانگ نەبینن، ئەوا بۆ راگەیاندنی مانگی رەمەزان پشت بەعێراق و وڵاتانی دراوسێ نابەستین.
Top