سه‌رۆکى هه‌رێمی کوردستان بروسکه‌یه‌کى سه‌ره‌خۆشی له کونسوڵی گشتی رووسیاى له هه‌ولێر پێگه‌یشت
![سه‌رۆکى هه‌رێمی کوردستان بروسکه‌یه‌کى سه‌ره‌خۆشی له کونسوڵی گشتی رووسیاى له هه‌ولێر پێگه‌یشت](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/rusyaaa.jpg )
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی:
\""به‌ڕێز سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق
به‌ڕێز سه‌رۆک،
به غه‌م و په‌ژاره‌وه هه‌واڵی کۆچی ناواده‌ى دایکى به‌ڕێزتانمان بیست، رێگام بده‌ن له جیاتى باڵیۆزى گشتیی رووسیا له کۆماری عێراق به‌ڕێز ڤالێریان شۆڤاییڤ و کارمه‌ندانى کونسوڵخانه‌ى گشتیی رووسیاى فیدراڵ، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى ئێوه و خانه‌واده‌که‌تان بکه‌ین به‌م بۆنه غه‌مناکه‌ى کۆچی له ناکاوى دایکی به‌ڕێزتان، هیوادارین بڕواى به‌هێزى ئێوه و خانه‌واده‌که‌تان و دۆستانتان یارمه‌تیده‌رتان بێ بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ر ئه‌م کۆسته به ئازاره خۆڕاگر بن.
دڵمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دایه و دوعا بۆ ئێوه و ئه‌ندامانى خانه‌واده‌که‌تان ده‌که‌ین
دڵسۆز
نیکۆلاى رۆزاهییڤ
کونسوڵى گشتیی رووسیاى فیدراڵ له هه‌ولێر
28/ته‌مموز 2011\"""