هێڵى 116 بۆ هاوكاری كردنی مندالاَن رِاگه‌یاندرا
هه‌ولێر - گوڵان میدیا
وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری رِێكخراوی یونسێڤ بۆیه‌كه‌مین جار هێڵی 116بۆ هاوكاری كردنی به‌هاناوه‌چوونی مندالاَن رِاگه‌یاندرا.
ئه‌مرِۆ له‌مه‌راسیمه‌كدا له هۆڵی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر رِاگه‌یاندرا، كه تێیدا، وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان و وه‌زیرى ته‌ندروستى و وه‌زیرى په‌روه‌رده و نوێنه‌ری رِێكخراوی یونسێڤ و به‌رپرسی ژماره‌یه‌ك له كونسڵگه‌ریه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون.
عارف حیتۆ به‌رِێوه‌به‌رى گشتى چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لاَیه‌تی هه‌ولێر له‌وته‌یه‌كیدا رِایگه‌یاند\" 87 ده‌وڵه‌ت ئه‌وهێلێ فریاكه‌وتنى منداڵانیان هه‌یه‌و 23 ده‌وڵه‌تیش ده‌یانه‌وێت ئه‌و هێڵه‌دروست بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پێویسته منداڵان به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى گه‌شه‌بكه‌ن و هه‌مو مافێكیان بۆ به‌دى بهێنرێت، بۆیه كردنه‌وه‌ى ئه‌و هیڵه ده‌بێته هۆى گرنگى دان به‌منداڵان.
زیاتر وتی: كاركردن بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و هێڵه 3ساڵى پێچووه و هه‌مو منداڵێكیش سود مه‌ند ده‌بێت له‌و هێڵه.
زه‌یتۆ تۆفیق به‌رێوه‌به‌رى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى دروستكردنى هێڵى فریاكه‌وتنى خێرا خسته‌روو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و خزمه‌تگوزاریه هه‌مو كێشه‌یه‌كى منداڵان ده‌گرێته‌وه له ماڵه‌وه بپێت یان له خوێندنگا .
رِوونیشكرده‌وه: منداڵ به‌هۆى ئه‌و هێله‌وه ده‌توانێت ئه‌وه هه‌ست پێبكات كه به‌ته‌نها نیه، هه‌رچه‌نده زۆرجار دایك‌و باوكان به‌شێوه‌یه‌كى باش و خراپ رۆڵیان هه‌یه.
زیاتر وتی\"" نوێنه‌رى هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌شدارن له دروستكردنى ئه‌و هێڵه و هه‌موو منداڵێك تا ته‌مه‌نى 18 ساڵى ده‌توانێت ئه‌و هێڵه به‌كار بهێنێت و ته‌نها رۆژانى پشوو ئه‌و هیڵه‌كارناكات و رۆژانى ده‌وامى ئاسایى له‌كاتژمێر 9ى به‌یانى تا 5 ئێواره‌یه.
له‌به‌شێكی تری ووته‌كانیدا رِه‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه به‌هۆى ئه‌وهێڵه‌وه ه‌ست بخرێته نێو كاروبارى خێزان و به‌هاوكارى خێزانه‌كانیان چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى منداڵه‌كه ده‌دۆزنه‌وه.
دواتر هه‌ریه‌ك له وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی و وه‌زیری په‌روه‌رده و نوێنه‌ری رِێكخراوی یونسێڤ له‌هه‌ولێر گرنگی ئه‌م هێڵه ته‌له‌فۆنه‌یان بۆ مندالاَن رِوونكرده‌وه.
به‌پێى داتایه‌كی رِێكخراوی یونسێڤ ساڵى 2009 له 23% منداڵان توشى تونوتیژى بوون و له 12% گرفتى خێزانى و 9% منداڵانیش توشى گرفتى سێكسی بوونه‌ته‌وه .
ته‌له‌فۆن كردن بو ئه‌م هێڵه به خۆرایى و بىَ به‌رانبه‌ره، ژماره‌كه‌ش تایبه‌ت و ئاسانه، له سىَ ژماره پێك دێت (116) و هه‌موو منداڵه‌كان ده‌توانن به ئاسانى په‌یوه‌ندى پىَ بكه‌ن و هیچ یه‌كه‌یه‌ك له حسابى ته‌له‌فۆنه‌كه دانابه‌زێت. ئه‌م هێله‌ش وه‌كو خزمه‌تكردنى كومه‌ڵگا و پاراستنى مافى مندالاَنه له‌هه‌ره‌شه‌و بوونى كێشه."