شاندێكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی هه‌رێم سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن
شاندێكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانێك گه‌یشته وڵاتی ئێران.
شانده‌كه له هه‌ر یه‌ك له كامه‌ران عبدوڵا راوێژكاری وه‌زاره‌ت و مه‌لا به‌هادین به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی سلێمانی و ئه‌دیب ره‌شید به‌رێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی له شه‌هیدانی سلێمانی سه‌ردانی تارانی بایته‌ختی كوَماری ئیسلامی ئێرانیان كرد، شانده‌كه بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ له وێ ده‌مینێنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ بنیادی شه‌هیدی ئێران كوَبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا شانده‌كه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان سه‌ردانی نه‌خوَشخانه‌ی به‌قیه‌توالله ئه‌حزه‌میان كرد له تاران, له‌م نه‌خوَشخانه‌یه‌دا بریندارانی به‌ركه‌وتووی كیمیاوی كه له ئێستادا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ده‌یانێرێته تاران بوَ چاره‌سه‌ر كردن له‌و نه‌خوَشخانه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
پاشان شاندی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ده‌زگای بونیادی شه‌هیدی كوَماری ئیسلامی ئێرانیان كرد\".
وا برِیاره له‌م سه‌ردانه‌كاندا شاندی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان پروَتوَكوَڵی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ده‌زگای بنیادی شه‌هیدی ئێران ئیمزا بكه‌ن\""."