سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی شانشینی هۆڵه‌ندا له ئێراق كرد
له دیدارێكدا، وێرای ستایشكردنی رۆڵی باڵیۆز پیته‌ر ڤان لیۆن له به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتی دۆستدا ، داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كرد له ئه‌ركی نوێیدا.
لای خۆیه‌وه باڵیۆز پیته‌ر ڤان لیۆن سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و كارئاسانیه‌ی كه له ماوه‌ی كاركردنیدا له عیراق به‌رێزیان لێی كردووه و رایگه‌یاند كه كوردستان به‌شێكی كه‌م وێنه‌یه له عیراق و هه‌میشه له یادی ناكات و ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كرد له پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا و راشیگه‌یاند كه به بێ به‌رێزیان ئه‌و حكومه‌ته پێك نه‌ده‌هات.
هه‌روا باڵیۆز پیته‌ر ڤان لیۆن ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و به‌رنامه چه‌كسازییه‌ی كه ده‌ستی پێكردووه .
ئه‌مه‌و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا رووناكی خرایه سه‌ر دوا گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیروڕاشیان ئاڵوگۆڕكرد سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ئه‌و وڵاتانه.