سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی توركیا كرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی توركیا كرد
برای بەڕێز رەجەب تەییب ئەردۆغان

سەرۆك وەزیرانی كۆماری توركیا

سڵاو و رێز..

بەبۆنەی سەركەوتنتان لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی توركیا، لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوادارم ئەم سەركەوتنەتان ببێتە مایەی پێشكەوتنی وڵات و خۆشگوزەرانیی زیاتری هاووڵاتیانی توركیا.

بۆ جاری سێیەم هاتنەوە سەركاری حزبەكەتان و بەدەستهێنانەوەی متمانەی گەلانی توركیا، نیشانەی لێهاتوویی و حەكیمیی سەركردایەتیتانە، كە لەسایەی حوكمڕانیتاندا توركیا لە هەموو روویێكەوە گۆڕان و پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و دەبێتە خاوەن رۆڵێكی گەورە لە ناوچەكە و جیهانیشدا.

هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ بەڕێزتان و وڵات و گەلەكەتان دەخوازم و هەر شاد بن.



مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

15/6/2011
Top