سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم پرۆژه‌ى وێستگه‌ى ئاوی خواردنه‌وه‌ى قرِگه و پرۆژه‌كانى نیشته‌جێ بوونى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سلێمانیی كرده‌وه
پێشنیوه‌رِۆى ئه‌مرِۆ 12/6/2011 به ئاماده‌بوونى سه‌میر عه‌بدوڵڵا وه‌زیرى شاره‌وانى و به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگارى سلێمانى به‌وه‌كاله‌ت، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرۆژه‌ى وێستگه‌ى ئاوی خواردنه‌وه‌ى قرِگه‌ى كرده‌وه كه تایبه‌ته به گه‌یاندنى ئاوى خواردنه‌وه‌ى بۆ گه‌رِه‌كه‌كانى ناوچه‌ى قرِگه و پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوونى ئه‌و ناوچه‌یه كه ژماره‌یان شه‌ش پرۆژه‌یه.
به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكى حكومه‌ت پیرۆزبایی له‌هاووڵاتیانى ئه‌و ناوچه‌یه كرد و هیواى خواست ئه‌و پرۆژه‌یه كۆتایی به گرفتى ئاوی ئه‌و گه‌رِه‌كانه بهێنێت.
د.به‌رهه‌م ساڵح وتیشى: سه‌ره‌رِاى ئه‌و پرۆژانه‌ى له‌بوارى ئاودا جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌ڵام پێویسته كاری زیاتر بكه‌ین بۆ پرِكردنه‌وه‌ى پێداویستى خه‌ڵك له ئاوی خواردنه‌وه، چونكه له ساڵانى داهاتوودا كێشه‌ى ئاو ده‌بێته كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كی و پێویسته له ئێستاوه ئیداره‌یه‌كى باشى ئاو بكه‌ین و چیتر به‌فیرِۆى نه‌ده‌ین و رێگرى بكه‌ین له‌هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ى ئاوی سازگارى تێدا به‌فیرِۆ ده‌چێت.
سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاماژه‌ى كرد به پێویستى دانانى به‌رنامه‌یه‌كى گشتى بۆ ئاو و چۆنیه‌تى دابینكردنى ئاوی سازگار بۆ خواردنه‌وه و ئاوی پێویست بۆ پرۆژه و كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان.
پرۆژه‌ى ئاوی قرِگه له سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به برِى 31 ملیار دینار دروستكراوه و له لایه‌ن ئه‌ندازیارانى پارێزگاى سلێمانى و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سه‌رپه‌رشتى كراوه و له لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیاى D&O و پیكاونى توركی جێبه‌جێ كراوه و له رۆژى 27/11/2009 كاركردن له‌پرۆژه‌كه ده‌ستى پێكردووه و رۆژى 5/6/2011 پرۆژه‌كه ته‌واو بووه.
هه‌مان رۆژ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بینای نوێى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانیی به‌سه‌ر كرده‌وه كه له‌سه‌ر شێوازێكى نوآ و به‌شێوه‌یه‌كى جوان دروستكراوه.
سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌شه‌كانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه و له‌گه‌لڕ فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیاندا له باره‌ى چۆنیه‌تى به‌رِێوه‌چوونى كاره‌كان و رایی كردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان گفتوگۆى كرد و ده‌ستخۆشى له‌به‌رِێوه‌به‌ر و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كرد و ته‌ئكیدیشى كرده‌وه كه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى باشتر كاره‌كان رایی بكه‌ن به تایبه‌ت كه به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاو په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆى له‌گه‌لڕ هاووڵاتیان هه‌یه.
له ئێستادا به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى سیستمێكى پێشكه‌وتووى ئاى تى و جى ئای ئێس بوونى هه‌یه و له‌رێگه‌ى نێتۆركیشه‌وه به‌شه‌كانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى و بنكه‌كان پێكه‌وه به‌ستراون و رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كى باش به ته‌نگ داخوازی خه‌ڵكه‌وه دێن و له‌رێگه‌ى نه‌خشه‌ى ئه‌لیكترۆنى پێویسته‌وه به‌دواداچوون بۆ تانكی و پرۆژه‌كانى ئاو و چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ده‌كرێت.