به‌رپرسى تازه‌ى سه‌نته‌رى مه‌شق و ته‌كنۆلۆجى ئه‌وروپى سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه ده‌كات
به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت پیرۆزبایى خۆى ئاراسته‌ى به‌رِێز پیته‌ر ویدرود كرد به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك به‌رپرسى تازه‌ى سه‌نته‌رى مه‌شق و ته‌كنۆلۆجى ئه‌وروپى (ETTC)و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هاوكات ئاماده‌یى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خسته‌رِوو بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌پێناو سه‌رخستنى كاره‌كانیان.
فه‌لاح مسته‌فا ستایشى ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌شى كرد كه له‌ماوه‌ى رابردوو سه‌نته‌رى ئاگیف پێشكه‌شى ده‌كرد و گووتى ئه‌نجام و ئاكامى باشى هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌شدارى خوله‌كانیان ده‌كرد، به‌رِێزیان گووتى كۆمه‌ڵگاى ئێمه كه له قۆناغى هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموكراسى و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و زیاتر ناسینى ئه‌رك و مافه‌كانه، پێویستى زۆرى به پشتگیرى و یارمه‌تیه ته‌كنیكیه‌كانى ولاَتانى ئه‌وروپا هه‌یه. بۆیه هیواخوازین سه‌نته‌رى ETTC رۆلى خۆى ببینىَ و بتوانىَ خزمه‌تى به‌رچاو پێشكه‌ش به توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكات.
به‌رپرسى تازه‌ى سه‌نته‌رى مه‌شق و ته‌كنۆلۆجى ئه‌وروپى (ETTC) وێرِاى نیشاندنى سوپاسگوزارى خۆى بۆ ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم گووتى ده‌مانه‌وىَ خزمه‌تى زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌نته‌ره‌كه بكه‌ینه سه‌نته‌رێك ته‌واوى ولاَتانى ئه‌وروپا به‌شدارى تێدا بكه‌ن، چونكه پێشتر كه رێكخراوى ئاگیف بوو ته‌نها ولاَتى ئه‌ڵمانیا پشتگیرى ده‌كرد. هه‌روا به‌رِێزیان به‌رنامه‌و پلانى خۆیانى خسته‌رِوو كه ده‌توانن له بواره‌كانى به‌رِێوه‌بردن، سه‌روه‌رى یاسا، حوكمرِانى، بنه‌ماكانى دیموكراسى، دیپلۆماسى، میدیا و كارى راگه‌یاندن، كه‌لتوورى كاركردنى به‌یه‌كه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَت و ئۆپۆزسیۆن. یارمه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم بده‌ن.